هێرشی ئاسمانی سوپای تورک بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

فڕۆکە جەنگییەکان وهەلیکۆپتەری سوپای داگیرکەری تورک هەرێمی گارێ، زاپ، مەتینا و ئاڤاشین-ی هەرێمەکانی پارستنی مەدیایان بۆردومانکرد.

ناوەدنی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە وهەلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە:

" ڕۆژی ٣ی کانوونی دووهەم لە کاتژمێر ١٤:١٥ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەورووبەری گوندی گۆزێ-ی هەرێمی گارێ-ی بۆردومانکرد.

لە ڕۆژی ٣ی کانووی دووهەم دەڤەری چەمچۆ و سیدای هەرێمی زاپ بۆردومانکرا.

ڕۆژی ٧ی کانوونی دووهەم لە نێوان کاتژمێرەکانی ١٠:٠٠ بۆ ٢٣:٠٠ هەلیکۆپتەر گردی شەهید دەلیلە، گردی شەهید سەفتان، گردی شەهید ماهیر میرزۆ، دەڤەری شفرەزا وشەلالی سەربە ناوچەی جیلۆی بچووک و شەهید ڕۆستەمی هەرێمی زاپی بۆردومانکرد. لەهەمان شەودا لە کاتژمێر ٠١:٣٠ فڕۆکەی چاودێری گردی ماهیر مێرزۆیان بۆردومانکرد.

لە ڕۆژی ٧ی کانوونی دووهەم لە کاتژمێر ١٨:١٠ دەورووبەری گەلی ئاڤاشین بۆردومانکرا.

لەهەمان ڕۆژدا و لە کاتژمێر ١٨:٠٠ گردی شەهید ئامەدی هەرێمی گارێ بۆردومانکرا.

لە ڕۆژی ٨ی کانووی دووهەمدا و لە کاتژمێری ٠٥:٠٠ فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک گوندی ئیگەنێ-ی هەرێمی گارێ-یان بۆردومانکرد.

لە ڕۆژی ٨ی کانوونی دووهەمدا لە کاتژمێر ٠٥:٢٠ خولەکدا فڕۆکەی جەنگی دەرووبەری گوندی کێشتەی مەتینایان بۆردومانکرد.

ک-ش