هێزەکانی حکومەتی دیمەشق کوردێکیان رفاند

یەکینەکانی ئاسایشی سیاسی سەر بە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق، عیزەت محەمەدی عەفرینیان بە بیانوی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ دەزگاکانی بەڕێوەبەری خۆسەر رفاند.

یەکینەکانی ئاسایشی سیاسی سەر بە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق کەسێکیان بە ناوی عیزەت محەمەد کە خەڵکی گوندی قەرمیتلقی ناوچەی شیێی عەفرینە کە وەک عیزەت ئینگلیز دەناسرێت.

کاتێک عیزەت لە ١٥ی کانونی دووەم بەرەو کانتۆنی شەهباوە دەچوو، لە خاڵی پشکنین لەسەر رێگەی حەلەب و شەهبا رفێنرا.

بەگوێرەی سەرچاوەکان عیزەت ئینگلیز بۆ زیندانی ئاسایشی سیاسی گەڕەکی سلێمانیەی حەلەب براوە، بەڵام چارەنووسی نەزانراوە.

راگەیەندرا کە حکومەتی شام بۆ ئازادکردنی داوای پارەیان لە خانەوادەکەی کردووە.

ف.ق