هێزەکانی پەدەکە ڕۆژنامەوان قارەمان شووکری-یان دەستگیرکرد
هێزێکی چەکداری دەمامکداری سەربە پەدەکە ئەم بەیانیە هەڵیکووتایە سەرماڵی رۆژنامەوان قارەمان شووکری زەینەدین و دەستگیریانکرد.
هێزێکی چەکداری دەمامکداری سەربە پەدەکە ئەم بەیانیە هەڵیکووتایە سەرماڵی رۆژنامەوان قارەمان شووکری زەینەدین و دەستگیریانکرد.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە وەرگیراوە، هێزێکی دەمامکداری ئاسایشی پەدەکە لە کۆمەڵگەی سیرێ هەڵدەکەوتنە سەرماڵی ڕۆژنامەوان قارەمان شوکری زەینەدین و دەستگیری دەکەن، سەرباری تێکدانی ماڵ و دوکانەکەی، سوکایەتیی بە بنەماڵەکەی دەکەن.
برای قارەمان شووکری بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە کە سەر لەبەیانی هێزێکی دەمامکداری ئاسایش هەڵیانکووتایە سەر ماڵمان و قارەمانیان دەستگیرکرد ، هێزەکە بە زیاتر لە پێنج ئۆتۆمبێل هەڵیانکووتاوەتە سەرماڵمان و هەردوولای کۆڵانەکەیان گرتووە، ماڵەکەیان بەتەواویی تێکداوە و سووکایەتییان بەرامبەر دایکم و برایەکی دیکەم کردووە.
براکەی قارەمان ئەوەشی خستەڕوو کە هێزەکە چوونەتە سەر دوکانەکەی قارەمان و کلیلی دوکانەکەیان شکاندووە مۆبایل و لاپتۆپیان بردووە."
ک-ش