هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ١٤ داگیرکەر کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند، لەچالاکییەکی هێزەکانیاندا لە عەفرین ١٤ داگیر کەر کوژران کە ٩کەسیان سەربازی سوپای تورکن و ١٢ داگیرکەری تریش بریندار بوون.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەربارەی چالاکی شەڕڤانانی خۆی کە ناوچە داگیرکراوەکاندا ڕاگەیەنراویکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە ناوچەکانی شەرا و شێروای عەفرین و گەلیک دەڤەری تر لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانیەوە تۆپباران دەکرێت. لە ڕاگەیەنراوەکدا دەستنیشانکراوە کە لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا لە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدراوە و گورزی سەخت لە داگیر کەران دراوە.

لە زنجیرە چالاکییەکی شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، لە ناوچە داگیرکراوەکانی عەفریندا ٩ سەربازی داگیرکەری تورک و ٥ چەتەش کوژراون و ١٢سەرباز و چەتەش بریندار بوون.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ئەمڕۆ بە ڕاگەیاندراوێک ئاماری زنجیرە چالاکییەکی شەڕڤانانیانی بڵاو کردەوە کە لە نێوان ڕۆژانی ١٩ی ئازار هەتا ٧ی نیسان لە دژی داگیرکران لە عەفرین پێکیان هێناوە.

بە پێی ئاماری چالاکییەکانی هیزەکانی ڕزگاری عەفرین، لە ئەنجامی چالاکییەکی شەڕڤانانیاندا لە ١٢ی ئازار لە گەڕەکی زەیدییەی شاری عەفرین، دوو چەتە کوژران و چەتەکەیش بریندار کراوە، ٢٠ی ئازار ئۆتۆمبێلیکی چەتەکان تێکشکێنراوە، ٢٤ی ئازار لە گوندی کزلباش دوو چەتە کوژراون و چەتەیەکیش بریندار کراوە و ئۆتۆمبێلێکیشیان تێکشکێنراوە، ڕۆژی ٢٨ی ئازار لە دژی بارەگایەکی سەربازی تورکیا لە عەفرین چالاکییەک ئەنجامداراوە کە تێیدا چوار سەرباز کوژراون  و دوو سەربازیش بریندار کراون و دوو خاڵی سەربازیش تێکشکێنراوە، هەر لە ٢٨ی ئازار لە گوندی جەلەمێ چەتەیەک کوژرا، ڕۆژی ٧ی نیسان لە گوندی مارە سەربازێک کوژرا و سێ سەربازیش بریندار کران و ئۆتۆمبیلێکیشیان تێکشکێنرا، هەر لە هەمان ڕۆژدا لە ئەنجامی وڵامدانەوەی شەڕڤاناندا لە گوندی گۆبەلێ چوار سەربازی تورک کوژران و پێنج سەربازیش بریندار کران.

لە ئەنجامی ئەو زنجیرە چالاکییانەی شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا بە گشتی ٥ چەتە و ٩ سەرباز کوژراون و ٢ چەتە و ١٠ سەربازیش لە عەفرین بریندار کراون.

ک-ش