هێزەکانی ڕژیمی ئێران ٢ کۆڵبەریان بریندار کرد

لەسەر سنوورەەکانی هەرێمی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی سەرسنووری ڕژیمی ئێران ٢ کۆڵبەربرینداربوون.

ڕۆژی هەینی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئۆمید ساڵەحی خەڵکی گوندی نگڵ-ی مەریوان لە ئەنجامی دەسڕێژی گولەی هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی هەرێمی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان برینداربوو.ئەو کۆڵبەرە کوردە لە لایەن هاوڕێکانیەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەری پزیشکی.

ڕۆژی دووشەممە کۆڵبەرێکی تر بە ناوی عیرفان عەزیزیانی خەڵکی ناوچەی سەلاسی باوەجانی سەربە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی دەسڕێژی گوولەی هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە سەرسنووری هەورامان بریندار بوو.

ک-ش