کاڵکان: پێویستە بەرخۆدان بە هەموو شێوەیەک بێت

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، دژی تیرۆری فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە، تیشکی خستە سەر پێویستی شۆڕشگێڕ رادیکالانە و وتی"بە بەرخۆدانی گشتگیر دەتوانین فاشیزم شکست پێ بهێنین. پێویستە هەموو شێوازێک کار بکرێت. من دووبارە دەکەمەوە؛ هەموو شێوازێک".

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی مەدیا هابەر تیڤی کرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا، کاڵکان تیشکی خستە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی،" فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە هۆشداری و هەوڵ و تێکۆشان و تێکۆشان دژی گۆشەگیریی تووند و ئەشکەنجە، لە ئیمراڵی بەردەوامە"

کاڵکان ڕایگەیاند، کە پێویستە زیاتر لە دژی گۆشەگیری تێبکۆشین و وتی"ئەمە تەنها بە تێکۆشان دەکرێت لە ناوببرێت .خەڵک نابێت چاوەڕوانی شتێکی جیاواز بکەن. ئەمە خراپترین چاوەڕوانیە، پێویستە هەموو کەس لە دژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمرالی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆ بجەنگێت. ئەمە گرنگە"

'پێویستی بە توندوتیژی شۆڕشگێڕانە دژی فاشیست هەیە'

دوران کاڵکان لە درێژەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر کردەوەکانی رژێمی ئاکەپە – مەهەپە و وتی"ئەگەر حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە دیکتاتۆرێکی فاشیست بێت، ئەوا وەک چۆن تێکۆشانی دژ بە دیکتاتۆریی فاشیستی بەڕێوەدەبرێت، چۆن تێکۆشانی دژ بە فاشیزمی هیتلەر و سەدام و فرانسوا کراوە و دەبێت بەم شێوەیە شەڕی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بکرێت. تۆ جەنگێکی دژە فاشیستی ئەنجام دەدەیت بەڵێ، بەمە دەڵێن تێکۆشان، بۆیە بەمە نابێت. لە تێکۆشاندا زۆر لاوازی هەیە پارچە کراوە، بێ کاریگەرە. بەرخۆدانی دژە فاشیست وەک شەڕێکی شۆڕشگێڕانە، شەڕێکی شۆڕشگێڕانە نابینرێت، بەڵام بێگۆمان هەندێک هێز هەیە کە شەڕ دەکەن."

کاڵکان ڕایگەیاند، کە پێویستە دەست لە ڕێبازە نهێنیەکان بهێنرێت و وتی"ئەگەر ئاکەپە - مەهەپە دیکتاتۆرێکی فاشیست بێت، ئەوا ئەو دیکتاتۆرییە لە هەموو شوێنێک تیرۆری فاشیستیی پەیڕەو دەکات. لە هەموو جێگایەکی تورکیا تیرۆری فاشیستی ئەنجامدەدرێت، تیرۆری فاشیستی لە کوردستان ئەنجامدەدرێت، کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات و لە ڕێگەی ئەم تیرۆرەوە هەڕەشە لە هەموو مرۆڤایەتی دەکات.

کەواتە چی پێویستە لە دژی ئەم تیرۆرە فاشیستە؟ توندوتیژی شۆڕشگێڕانە پێویستە، شەڕی شۆڕشگێڕانە پێویستە، شەڕی دژە فاشیست پێویستە، پێویستە سوپای دیموکراتی دروست بکرێت و شەڕیش بکرێت. دەبێت لە ناوەندی تێکۆشانی دژ بە فاشیزمدا شەڕی هەبێت. ئەو هێزانەی کە شەڕ دەکەن دەبێت پشتیوانییان لێ بکرێت. ئێوە چۆن بەو شێوەیە شەڕ دەکەن، بەڵام پشتگیری ئەو هێزانە بکەن کە شەڕ دەکەن. ئەوانەی دەتوانن شەڕ بکەن دەبێت بچنە ناو شەڕەوە. لەم ڕووەوە دەبێت ستراتیژی خۆمان و تاکتیکەکانمان بە دروستی دیاری بکەین. فاشیزم دەکرێت بە بەرخۆدانی گشتگیر تێکبشکێنرێت. چونکە فاشیزم هێرشێکی سەرتاسەرییە. پێویستە هەموو کەسێک لەو شوێنەی کە لێیەتی بەرخۆدان بکات. پێویستە هەموو سەنگەرێک بەکاربهێنرێت. پێویستە هەموو دەرفەتێک لە تێکۆشانی دژ بە فاشیزمدا بەکاربهێنرێت.

پێویستە بە هەموو شێوەیەک تێکۆشان لە هەموو شوێنێک ئەنجام بدرێت. پێویستە هەموو کەس شەڕ بکات. هەموو ئەمانە بەهادارن، گرنگن، واتادارن. پێویستە یەکڕیزی پێکبهێنرێت و ئەوەش لەبیر نەکرێت شەڕێکی شۆڕشگێڕانە دەتوانێت فاشیزم هەڵبوەشێنێت. واتە شەڕی گەلە. ئەوە جێبەجێکردنی توندوتیژی شۆڕشگێڕانەیە. جەنگێکی شۆڕشگێڕانەیە بۆ شکاندنی تیرۆری فاشیستی و کۆمەڵکوژیی فاشیستی و ڕێگریکردنە لە هێرش و تۆڵەسەندنەوەیە و وەڵامدانەوەیە. هیچ شتێکی جیاواز نیە. کەواتە دەبێت مرۆڤ شەڕ بکات. بەتایبەتی ئەو گەنجانەی کە دەتوانن ئەم کارە بکەن، پێویستە گەنجانی کورد و گەنجانی تورک ئەم کارە بکەن. واتە دەبێت شەڕی شۆڕشگێڕانە پەیڕەو بکەن، شەڕڤانیان هەبێت، ئەم شەڕە بڵاو بکەنەوە. پێویستە هەموو کەسێک ئەوە ببینێت و قبوڵی بکات کە ئەوەی گەرەنتی سەرکەوتن بکات ئەو شەڕە شۆڕشگێڕانەیە و پێشەنگی ئەو خەباتەیە، پشتیوانیان لێ دەکرێت.

"بەتەنها ئەوە ماوە چەکی ناوکی بەکاربێنن"

چەکی کیمیایی بەکاردێنن، بەتەنها ئەوە ماوە چەکی ناوکی بەکاربێنن ،تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن. داگیرکاریی هەیە، کۆمەڵکوژکردن هەیە، دەکوژن. ئەوان هێرش دەکەنە سەر گۆڕستانەکان. هیچ کەس زۆر لەدژی ئەوە ناوەستێتەوە. لە بەرامبەر ئەم هێرشە بارودۆخێک هەیە کە دەڵێت " دوو هێز شەڕ دەکەن، با ئەوەی دەیکەین ئێمە چیبکەین" ڕێبازێکی هاوشێوە هەیە کە دەڵێت 'نابێت هێرش بکەنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی، دەبێت هێرش بکەنە سەر گەریلاکان' بەم شێوەیە پشتیوانی لە گەریلاکان ناکرێت. هێزە شۆڕشگێڕەکان، شەڕڤانانی ئازادی و شەڕڤانانی دژە فاشیست پشتیوانی پێویست نابینن. ئەوان وەک پێویست خاوەندارەتی ناکەن، ئەوان تەنها ماونەتەوە. دوژمن زیاتر هێرش دەکات. ئەمە بەم شێوەیە نابێت، دەبێت ئەم ڕێبازە ڕاست بکەینەوە. بەڵام دەبێت بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدانی دژە فاشیستی هەبێت. ئەوە پیرۆزە، گرنگە، واتادارە. دەبێت هەموو ئەوانەمان هەبێت، بەڵام هەموو ئەوانە هەمان کاریگەریان نییە. هەندێک هەن پێشڕەوی دەکەن، شەڕی پێشەنگە، ئەگەر شەڕ نەبێت، کەس ناتوانێت بەرگە بگریت. ئەگەر ئێستا بەرخۆدانی بوێرانەی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار نەبێت، کەس ناتوانێت لە دژی فاشیزم قسە بکات. تەنانەت ناتوانێت بڕژێنە سەر شەقامەکان، ناتوانێت پیاسە بکات. تەنانەت ناتوانێت دروشمیش بڵێتەوە. ناتوانێت ئامانجێک دابنێت، ئەمە ڕاستییەکەیە. ئەگەر ئەو هەڵوێستانە هەیە، ئەوە هەمووان لە سایەی شەڕی هێڵی قاڕەمانێتیە.

'بەرخۆدانی دژە فاشیست بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لەناودەبات'

ئەم هێڵە هێڵی بەرخۆدانی زیندانەکانی ساڵی ١٩٨٢یە. ئەم هێڵە هێڵی هەنگاوی١٥ی تەباخە. هەر وەک چۆن کودەتای سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلول بە بەرخۆدانی زیندان لە ١٥ی تەباخدا شکستیان پێ هێنا، بەرخۆدانی گەریلا لەسەر ئەو هێڵە قارەمانانەیە، بەرخۆدانی دژە فاشیستی لە دەوری ئەم هێڵەدا، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵدەوەشێنێت. پێویستە مرۆڤ بە شێوەیەکی گشتی بەرگری بکات. پێش هەموو کەسێک بەرهەڵستی بکەن. پیرۆزترین و پێشەنگترین بەرخۆدانی گەریلایە، بەرخۆدانە لە چیا و شارەکاندا. ئەو باجەی دەدرێت، پێویستە ببینرێت. هەموو ڕۆژێک شەهید دەدەن. ئەوان گورز لە دوژمن دەدەن، وورە بەرز دەکەنەوە"

کاڵکان بەتایبەتی بانگەوازیی لە گەنجان کرد، کە ڕووبکەنە چیای ئازاد بۆ بەهێزکردنی گەریلا و نابێت چاوەڕێی هیچ شتێک بکەن بۆ شەڕکردن.

دوران کاڵکان ڕایگەیاند، کە پێویستە بە هەموو شێوەیەک تێکۆشان ئەنجام بدرێت و وتی:"دووبارەی دەکەمەوە، دەبێت بە هەموو شێوەیەک شەڕ بکرێت، دەبێت تێکۆشان ئەنجام بدرێت. ئەمە زۆر گرنگ و مانادارە. پێویستە هەموو کەس بەشداری بکات و یەکبگرن و بە یەکگرتوویی دژە فاشیستی شەڕ بکەن، بەڵام ئەوەی ئەم تێکۆشانە فراوان دەکات و سەردەکەوێت، بەرخۆدانی چەکداری شۆڕشگێڕانەیە، بەرخۆدانی گەریلا، بەرخۆدانی خۆپاراستنە. ئەوی بەم شێوەیە هەڵوێستی دەبێت ئەوە پێشەنگە. ئەوەی  دڵ و مێشکی هەیە، دەبێت بچێتە پاڵ ئەم بەرخۆدانە"

ف.ق