کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە بریندارکرا

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە، کۆڵبەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بریندارکرا.

کۆڵبەرنیوز رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا گولەیەک بەر قاچی کۆڵبەرێک بە ناوی ‘ڕەحمان کەریم پوور’، کەوتووە کە خەڵکی گوندی سیوچی سەر بە شاری بانەیە و بریندار بووە.

بریندارەکە ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندروستییەکانی بانە کراوە و نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دراوە.

ف.ق