خۆڕاگری خەڵکی شەنگال لە ٢٢هەمین رۆژدا بەردەوامە

خەڵکی شەنگال ماوەی ٢٢ رۆژە لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان لە چالاکیدان و خاوەنداری لە دەستکەوتەکانی خۆیان دەکەن.

خۆڕاگری خەڵکی شەنگال کە لە دژی رێکەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لە بارەی شەنگالەوە دەستی پێکردووە، بەردەوامە. چادری خۆڕاگری کە لەم چوارچێوەیەدا لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزیدخان هەڵدراوە، ماوەی ٢٢ رۆژە ئێشکگری تێدا دەکرێت.

بە دروشمی "هەموومان ئاسایشین" خەڵکی شەنگال لە گوند و شارۆچکە و ناوچەی هەرێمەکەوە سەردانی چادری خۆڕاگری دەکەن.

ز.ش