خانەوادەی شەنیاشار: لە نەخۆشخانەی پرسوس تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە

خانەوادەی شەنیاشار کە ٢٩ رۆژە داوای دادپەروەری دەکات وتی، "لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە پرسوسی روحا تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە و بەرپرسان دەیانەوێت تاوانەکە داپۆشن."

ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشار لەبەردەم باڵەخانەی دادگای روحا دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کردووە و ٢٩ رۆژە چالاکیەکەیان بەردەوامە. ئەمینە شەنیاشار کە پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یڵدز و خزمەکانی هێرشیان کردە سەر کارگەی خانەوادەی شەنیاشار و نەخۆشخانە و هاوسەری ئەمینە شەنیاشار و دوو کوڕی ئەویان کوشت، لەگەڵ ئەوەی نەخۆشە، بۆ ئەوەی تاوانبارە ئاکەپەییەکان سزابدرێن و کوڕە دەستگیرکراوەکەی ئازاد بکرێت، لەگەڵ کوڕەکەی داوای دادپەروەری کرد.

خانەوادەی شەنیاشار لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ دادپەروەری لەبەردەم دادگای روحا بەردەوامە. ئێمە داوا لە وەزیری داد دەکەین تاوانباران سزا بدات. لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە پرسوس تاوان دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە، بەرپرسان هەوڵی داپۆشینی تاوانەکە دەدەن."

ف.ق