خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بخشرایە کەس و کاری سزادراوانی بادینان

سەرلە ئێوارەی ئەمرۆ بە مەراسیـمێکی شایستە یادی ١٣ سالەی تیرۆکردنی سۆرانی مامە حەمەی ڕۆژنامە نوس کرایەوە، خەڵات بە خشرایە کەس و کاری سزادراوانی بادینان.

سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ بە ئامادە بوونی ژمارەیکی بەرچاو لە ڕۆژنامە نوس نوسەران، هاوڕیانی سۆرانی مامە حەمە و کەسوکاری لە مەراسیمێکی شیاستەدا کە گۆڤاری لڤین ڕیکخستبوو یادی ١٣ ساڵەی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمەی ڕۆژنامەنوس کرایەوە ک١٣ە ساڵ پێش ئیستا لە بەر دەرگای ماڵی خۆی لە گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکوک لە لاین دەستێکی تاریک تیرۆرکرا.

وێرا ئەوەی ١٣ ساڵە بەسەر ئەو تاونەدا تێپەر دەبێت بەڵام تا ئیستا هیچ کەسێک بە تۆمەتی ئەو تاوانە دەستگیر نەکراوە، کەیسەکەی یەکلای نەبۆتەوە، بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا هەموو گومانەکان لەسەر دەسەڵاتدارن بە تایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان.

ساڵانە نوسەران و ڕۆژانامەنوسانی باشوری کوردستان یادی سۆرانی مامە حەمە دەکەنەوە خەڵاتی سالانەی سۆران دابەش دەکرێت، خەڵاتی ئەمساڵی سۆرانی مامە حەمە بەخشرایە کەسوکاری ڕۆژانامەسە سزادراوەکانی بادینان، لەسەر  ناوی کەس کاری سزادراونی بادینان ئایهان سەعید برای شڤان سەعیدا خەلاتەکەی وەرگرت.

  لە مەراسیمەکەدا ئاماژە بەوکرا کە ڕۆژنامەنوسان کەس و کاری سۆران چاوەری ئەنجامی لێکۆلێنەوە بوون بۆ ئەوەی تاوانباران سزا بدرین بەڵام نەک سزا نەدران بەڵکو لەو جۆرە تاونانیان درێژە پیدا ژمارێکی یەکجار لە رۆژنامەنوسان بونتە قوربانی تیرۆر و دەست درێژەیەکانی دەسەڵات.

ڕ.ح