خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال به راگه‌یه‌نراوێكی نوسراو فه‌رمانده‌ی شه‌هید زه‌رده‌شت شه‌نگالی به بیر هێنایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌مانه كراوه:
"ئێمه پێده‌نێینه دووه‌م ساڵیادی شه‌هیدبوونی پێشه‌نگی گه‌له‌كه‌مان فه‌رمانده زه‌رده‌شت شه‌نگالی. فه‌رمانده زه‌رده‌شت به هێز، زانایی و باوه‌ڕی ئێزدایه‌تی، بۆ رێكخستنی كۆمه‌ڵگای ئێزدی و گه‌نجه‌كانی، له‌سه‌ره‌تای فه‌رمانی 3ی ئابی 2014ه‌وه پێشه‌نگایه‌تی ده‌كرد. بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی كچ و ژنانی ئێزدی بكاته‌وه كه به دیلی كه‌وتبوونه ده‌ست چه‌ته‌كان، له چه‌ندین گۆڕه‌پاندا تێكۆشانی كرد، یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی كه به خۆڕاگری خۆی مۆری تێكۆشانی لێدا پایته‌ختی داعش ره‌قا بوو. شه‌هید زه‌رده‌شت رۆڵه‌ی فه‌رمانه‌كان بوو، هه‌ڤاڵی دڵشێر، عه‌گید و به‌رخودانه‌كان بوو. نه‌ك هه‌ر له بواری سه‌ربازیدا، به‌ڵكوو له ناو سه‌رجه‌م ئێزدیه‌كان و پێكهاته‌كانی شه‌نگالدا به بێ وه‌ستان كاری ده‌كرد و ببوه یه‌كێك له رێبواران و شوێنكه‌وتوانی مام زه‌كی شه‌نگالی. به هێز، ویست و ئازایه‌تی خۆی دوژمنی هه‌ژاندبوو. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی ببێته خاوه‌نی ئیراده و بتوانێت له هه‌موو روویه‌كه‌وه خۆی به‌ڕێوه‌ببات، ره‌نجێكی زۆری كێشا. له پێناو شه‌نگالێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و ئازاد چی له ده‌ستبهاتایه درێغی نه‌كرد. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌بوو كه له شه‌نگالدا پێشه‌نگایه‌تی له رێكخستنی گه‌نجان ده‌كرد، كه گه‌نجانی ئێزدی له‌سه‌ر هزر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ خۆیان زانا بكه‌ن و له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا ببنه خاوه‌نی به‌رپرسیارێتی.
دوژمن و هاوكارانی داعش زه‌رده‌شتیان له به‌رامبه‌ر پیلانه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌نگال و ئێزدیه‌كان به مه‌ترسی داده‌نا، هه‌ر بۆیه كردیانه ئامانج. له 15ی كانونی دووه‌می 2020دا فه‌رمانده‌ی ئێزدخان زه‌رده‌شت شه‌نگالی، براكه‌ی جیلۆ، پیر حه‌مید و ئێزدین بوونه ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورك.
جیلۆ به رۆحی گه‌نجانی ئێزدی له تافی لاوێتیدا ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی جێبه‌جێ كرد. ئیراده‌ی گه‌نجانی ئێزدی و رقی ئه‌وانی به‌رامبه‌ر به دوژمن نیشاندا. پیر حه‌مید پیری ئێزدیان و ئێزدین شه‌نگالیش له سه‌ره‌تای فه‌رمانه‌كه‌ووه له كوێ داوای لێبكرایه له‌وێ بوو. بۆ گه‌لی ئێزدی پێشه‌نگی سوپایه‌كی هه‌میشه‌یی بوون. له‌دوای كۆتاییهاتنی داعش‌یش له ناوچه‌كه هه‌ر له ناو كاروباری سه‌ربازیدا بوون و بۆ په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نجانی ئێزدی له هه‌وڵی و مانوبوونیان كێشا.
به‌داخه‌وه له ژێر سه‌روه‌ری عێراقدا ئه‌و رۆڵانه‌ی ئێزدییه‌كان كرانه ئامانج. وه‌ك هه‌موو جارێك عێراق به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه بێده‌نگی هه‌ڵبژارد. ده‌زانرێت كه زه‌رده‌شت شه‌نگالی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ش عێراق به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كه بێده‌نگ بوو. لێره‌دا ئاشكرا بوو كه ئه‌و هێرشه به بێ ئاگاداری عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه. عێراق نه‌ك هه‌ر بێده‌نگ بوو، به‌ڵكوو تا ئه‌م ساته‌ش عێراق ئه‌ركی خۆی به جێنه‌گه‌یاندووه و به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی هه‌ستی كۆمه‌ڵگاكه‌مان بریندار ده‌كات. ئێمه له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر شه‌نگال بۆ گه‌له‌كه‌مان و رای گشتیی ئاشكرای ده‌كه‌ین كه بۆ یادكردنه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ زه‌رده‌شت و هه‌ڤاڵه‌كانی بڕیارماندابوو كه له‌و رۆژه‌دا له ناوه‌ڕاستی شه‌نگال به مه‌راسیمێك یادی شه‌هیدانمان بكه‌ینه‌وه و له شه‌نگال په‌یكه‌رێك بۆ شه‌هید زه‌رده‌شت دابنێین، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تائێستا عێراق دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به دانانی ئه‌و په‌یكه‌ره نیشاندا. ته‌نانه‌ت حكومه‌تی كازمی نه‌یده‌هێشت ئه‌و په‌یكه‌ره له شه‌نگال دابنرێت. ئێمه به توندی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عێراق شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و رایده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌مان، گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ل و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال ناكات. به‌ڵكوو حكومه‌تی كازمی به‌و پشێویانه‌ی له شه‌نگال دیاننێته‌وه، واده‌كات كه ئه‌و ئارامیه‌ی ئێستاش نه‌مێنێت.ئێمه وه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال به‌رامبه‌ر به‌و گێره‌شێوێنیانه‌ی حكومه‌تی كازمی هه‌وڵماندا رێگه له پێشهاتی گه‌وره بگرین له به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌وڵماندا ئارامی شه‌نگال بپارێزین.
له‌كۆتاییدا ئێمه داوا له حكومه‌تی كازمی ده‌كه‌ین، كه به‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی چیتر هه‌ستی كۆمه‌ڵگاكانی شه‌نگال بریندار نه‌كات و رێز له شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان بگرێت. ئێمه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رامبه‌ر به دانانی په‌یكه‌ری شه‌هید زه‌رده‌شت وه‌ك بێڕێزی به خوێنی شه‌هیدان ده‌بینین و ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن گه‌له‌كه‌مانه‌وه مایه‌ی قه‌بوڵكردن نییه. جارێكی تر ئێمه سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین. راسته زه‌رده‌شت، سه‌عید، مه‌روان و به ده‌یان هه‌ڤاڵیانی گیانی خۆیان له رێگه‌ی تاوسی مه‌له‌ك پێشكه‌ش كرد و شه‌هیدبوون، به‌ڵام له‌ئێستادا به هه‌زاران كچ و كوڕی ئێمه له‌سه‌ر هێڵی ئه‌وان درێژه به تێكۆشان ده‌ده‌ن. هێنانه‌دی خه‌ون و خولیای شه‌هیدان، بونیاتنانی شه‌نگالێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و ئازاد به دڵنیاییه‌وه پێكده‌هێنرێت".
هـ . ب