خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵات لەدژی کوشتنی ژینا ئەمینی بەردەوامە

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژی کوشتنی ژینا ئەمینی بەردەوامە و تاوەکو ئێستا پێنج کەس بە تەقەی هێزە ئەمنیەکان گیانیان لەدەستداوە.

 سی رۆژە بە هۆی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە، لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێکی زۆر لە شارەکانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەردەوامە و ئەمڕۆش جاریکی دیکە خۆپیشاندا ئەنجامدرا.

هێزە ئەمنییەکانی توندوتیژی بەرابەر خۆپیشاندەران ئەنجام دەدەن وتاوەکو ئێستا پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە و بە سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیش دەستگیرکراون.

خوێندکارانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تەورێز بەشداری ناڕەزاییەکانی دژی کوژرانی ژینائەمینی بوون و دروشمی “لەکوردستان تا تەورێز تاقەتمان بووە لێوڕێژ”یان دایەوە.

هەر ئەمڕۆ ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتیانی ناڕازی لە تاران ڕژانە ناو بازاڕەکانەوە و بەوتنەوەی دروشم داوایان لە خەڵکی کرد بەشداری ناڕەزاییەکان ببن.

ژمارەیەکی بەرفراوانی هاوڵاتیانیش لە شاری ئیلام خۆپیساندانیان ئەنجامدا و بە وتنەوەی دروشمی “نەمان بۆ خامەنەیی” ناڕەزاییان دەربڕی.

خۆپیشاندەران لە زەنجان ڕووبەڕوی هێزە ئەمنیەکانی و سەربازییەکانی حکومەت بونەوە و چەکدارەکان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە هاوڵاتیان کرد.

لە شاری سنەش هاوشێوەی سەرجەم سارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنان لە شەقامەکانی سنە بە وتنەوەی ژن ژیان ئازادی ڕژانە سەر شەقامەکان.

 ناڕەزایەتیەکان سارەکانی بانە و دیواندەرە و سەقز و مهاباد و مەریوان و کرماشان و سەرجەم شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و دوینێش بە داخستنی دوکانەکانیان هاوڵاتیان شارەکان بەشداری ناڕەزایەتیەکان بونەوە.

ژینا (مەهسا) ئەمینی کچە کودێکی ساری سەقز بوو دوای ەئوەی لەگەڵ خیزانەکەی سەردانی تارانی کرد و لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتەوە لە باخێکی تاراندا دەستبەسەر دەکرێت و بە لێدان دەبریت بۆ بنکەی ئەو پۆلیسانە و بەو هۆیەوە کەوتە حاڵەتی کۆما و دوای دوو رۆژ گیانی لەدەستدا.

ف.ق