کەجەکە بەبۆنەی کۆچی دوای دایکی شاهین جیلۆ و دایکی ئەڤین گۆیی پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بەبۆنەی کۆچی دوای دایکی شاهین جیلۆ و دایکی ئەڤین گۆیی پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بەبۆنەی کۆچی دوای دایکی شاهین جیلۆ و دایکی ئەڤین گۆیی پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
کەجەکە لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، بە غەمگینیەوە هەواڵی کۆچی دوای دایکی شاهین جیلۆ فەرماندەی قەسەدە و دایکی ئەڤین گۆییمان پێگەییشت. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادی هەڤاڵ شاهین جیلۆ و ئەڤین گۆیی و خزم و کەسوکار و هەموو گەلی کوردستان دەکەین."
لە بەردەوامی پەیامەکەی کەجەکەدا هاتووە:
"دایکی ئەو هەواڵانە بە جەوهەر و بیرەوەری کوردایەتی خۆیان، لە بەشێکی گەورەی ژیانیاندا خزمەتی تێکۆشانی ئازادیان کرد. بە خۆشەویستیەکی گەورە و دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ، بە متمانە و وابەستەبوون بە ئازادبوونی کوردستان بۆ دایکی نمونە لە ناو گەلی کوردستان گۆڕان.
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی سوێند دەخۆین کە هەموو کاتێک ئەوان و هەموو دایکانی کورد بەبیربهێنینەوە و هیوامان وایە جێگایان بەهەشت بێت."
ف.ق