کەجەکە: جەژنی چوارشەمە سوری پیرۆزکرد

کەجەکە جەژنی چوارشەمە سووری ئێزدییرکانی پیرۆزکرد و مەزنکردنی خۆپاراستن بانگەوازی کرد. داوای لە گەلی کورد کرد کە خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی ئێزدییەکان بکەن.

 

کۆمیتەی گەل و باوەڕیەکانی کەجەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەژنی چوارشەممەی سوری کۆمەڵگەی ئێزدی پیرۆزکرد.

ڕاگیەیەنراوەکەی کەجەکە:

" ئێمە جەژنی چوارشمەی سور لە گەلی ئێزدی پیرۆزدەکەین. ئەم ڕۆژە لە هەموو کوردێک پیرۆزدەکەین کە ئەمرۆژە بە چاندی چوارشمەی سور پیرۆز دەکەن.

گەلی ئێزدی ئەمساڵ جەژنی چوارشەمەی سور لەناو بەرخۆداندا پیرۆزدەکات. بە پێی چەند ساڵ پێش باشتر ڕێکخستن بوویە و تێگەیشتووانە تیکۆشان دەکات. ئەمە دەستکەوتێکی گەور و هێژا و بەواتایە. بەم بۆنەیە ئێمە تێکۆشانی بەرخۆدانی گەلی ئێزدی  کە ناوەندەکەی شەنگالە پیرۆز دەکەین. هیوای سەرکەوتنمان هەیە بۆیان.

' ئێزدییەکان بوونە خاوەن فکر و ڕێکخستنێکی بەهێز'

ئێزدی لە مێژوودا بووەتە ئامانجی سەرەکی دوژمنانی گەلی کورد. هێزێک کە لە مێژوودا زۆرترین کۆمەڵکووژی بەسەریاندا هاتووە ئێزدییەکانن، دەسەڵاتدارانی تورک کە دوژمنی مرۆڤایەتین. دەسەڵاتدارانی تورک زۆر جاران کوردانی خائین و نۆکەریان بۆ لای خۆیان ڕاکێشاوە و بەم شیوەیە هێرشیان کردووە. دەولەتی تورک ئەمڕۆ پەدەکە دەخاتە پاڵی خۆی و هێرش ئێزدییەکان دەکات. هەردوو هێز دوژمنایەی داخوازی خۆسەری دیموکراتیکیکی ئێزدییان دەکەن، کە بەم خۆسەریە ئێزدییەکان دەتوانن ئازادانە بە چاند و باوەڕی خۆیان ژیان بکەن. کۆماری تورکیا سەرەڕای ئەوەی کە دەوڵەتێکە کە قڕکردنی کوردەکان بناغەی سەرەکیەتی، بە ڕژیمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەبەر ئەوەی لەسەرعەردنگاری عەرەب  خاوەن ئامانجی ئیمپریالین ، دوژمنایەتی ئێزدییەکان دەکن. پەدەکە کە بووەتە هاوکاری دەوڵەتی فاشیست و دوژمنی کوردانە، دوژمنایەتی ئێزدییەکان دەکات و دەخوازێت بەرژەوەندی ئێزدییەکان بکاتە قووربانی. ئەو دوو هێزە دواکەوتووە، هەولێکی زۆر دەدەن کە حکومەتی عێراق بکەنە شەریکی هێرشەکانی خۆیان.

گەلی ئێزدی سەرەرای هەموو هێرش و گوشارەکان، شەش سالی ڕابردوو پێشکەوتنی باشیان کردووە. ئێزدییەکان شەنگال بوونەتە خاوەن هزرێکی گرینگ. گەیشتنە ئەو ئاستەی کە لە دژی هەڕەشەکاندا بەرخۆدان بکەن و خۆیان بپارێزن. چوارشەمەی سوریان لە ناو بەرخۆدانیکی ئاوەها مەزندا پیرۆز دەکەن. ئەم ئاستە لە هۆشیاری، ڕێکخستن و تێکۆشان، لەگەل پیرۆزبایی و چالاکییەکان و هەروەها چوارشەممەی سور باوەرییەکەیانی بە واتا کردووە. بەم شێوەیە ئێزدییەکان خۆیان سەرلەنوێ پێناسە کردووە، ئافڕاندووە و کەوتوونەتە سەر رێگەی ژیانی خۆسەر. یەکێک لە بەها هەرە مزنەکان کە دەبێت پیرۆز بکرێت ئەمەیە.

' چاندێکی هێژا و مەزنە'

گەلی هێژا؛

جەژنی چوارشەمەی سور رۆژبە ڕۆژ  باشتر دەبێتە جەژنی بەرخۆدان و ژیانەوە. بە پێی باوەڕی ئێزدییەکان خاکی کوردستان وڵاتی ' حەقوارە'.گەلی کورد دڵسۆزی خۆی بە خاکەکەی بە جەژن بەواتا دەکات و ئێزدییەکان پیشەنگایەتی دەکەن. ئەمە چاندیکی گەورە و هێژایە.بەم باوەرییەوە ئێمە جەژنی چوارشەمەی سوری ٢٠٢١ لە گەلەکەمان کە لە هەمبەر زوڵم و زۆرداری و قرکردن بەرخۆدان دەکەن و خۆیان دەپاریزن، خەڵکێک کە خاکی کوردستانیان چۆڵ نەکرد و ئەوانەش کە بە ناچاری چۆڵیان کرد و بە ڕۆح لە خاکەکەی خۆیاندان پیرۆز دەکەین. بەم باوەڕ و هەڵوێستەوە ، ئێمە شەهیدانی قارەمانی خۆمان  مام زەکی شەنگالی، زەردەشت، بەشیر و عەگید جەڤیان جارێکی تر بە بیر دێنینەوە کە لەکاتی پاراستنی وڵاتی حەقوار خاکی کوردستان لە هێرشی داگیرکارانەدا  شەهیدبوون.

' دەبێت خۆپاراستن گەورەتر بکرێت'

گەلی ئێزدیی دەزانیت کە مەترسی قڕکردن لەسەر ئەوان لانەچووە و ئێمە بانگ لە گەلەکەمان دەکەین کە خۆپارستنی خۆیان و ڕێکخستنکردنی کۆمەڵگە فراوانتر بکەن. بە بۆنەی ئەم جەژنەوە ئێمە تیشک دەخەینە سەر یەکیتی کۆمەڵگەی ئێزدییەکان. ئێمە باوەڕمان وایە کە ئیماندارانی ئێزدی لەم تێکۆشانەدا جارێکی تر ئەرکی مێژوویی خۆیان بەجێگە بهێنن و ئێمە جەژنی ئەوان پیرۆز دەکەین. گەلی باشووری کوردستان دەبێت بزانن کە مسۆگەر خۆسەری شەنگال و پەرگالی سیاسی باشووریش دیموکراتیک  ببێت و خۆبەرێوەبەرییەکی  دادپەروەر پێکبێت. ئێمە بانگەوازی لە گەلەکەمان لە باشووری کوردستان دەکەین کە دەبێت تێکۆشانی لە شەنگال وەک تێکۆشانی دیموکراتیکی خۆیان ببینین، خاوەنداریەتی لێبکەن و پشتگیری بکەن. ئەم داوایە ئاراستەی هەرکەسێک دەکەین کە دەخوازن عێراق دیموکراتیک بێت.

' دەبێت ئێمە خاوەنداریەتی لە یەک بکەین'

دەبێت ئێمە پێوەندی دەراوسێیەتی، دۆستایەتی و مرۆڤانە کە لە چاندی گەلەکەماندا بەهێزە، لە سەر بناغەی وڵاتپارێزی بنرخینن و خاوەنداریەتی لە یەک بکەن. پشتگیری کەسانی هەژار لە بواریی مادی و مەعنەوەی بکەن. بانگەوازی لە گەلی ئێزدیی لە ئەورووپا دەکەین با پێشەنگایەتی ئەم هەنگاوە بکەن. گەلی کورد لە ئەو گەلانەیە کە هەستی دادپەروەری کۆمەڵایەتی زۆرە. گەلی کورد زۆر پاک و دڵسۆزە. ئەم دڵپاکییە بەها ئەخلاقییەکانی ئێمەیە  کە ئێمە دەتوانین بە سەر دژوارییەکاندا زاڵ بین. کاتێک کە ئێمە ئە بەها ئەخلاقیانە بە هزری ئاپۆیی گەش بکەین و بە ڕێکخستنکردنی نەتەوەی دیموکراتیک ببنە یەک، ئێمە دەتوانین لەمپەڕەکەن بشکێنین. جەژنی چوارشەمەی سوری ئێزدییەکان، جەژنی کوردانە. ئێمە داوایان لێدەکەین کە ئەم جەژنە  لەهەر کاتێک زۆرتر بە پێی جەوهەری چاندی و کۆمەڵگە پیرۆز بکەن. کوردان بە نرخی کۆنی ئێزدیی، لە سەر بناغەی نەتەوەی دیموکراتیک بە شێوەیەک کە ئەو تێک نەچێت ، دیسانەوە بوونە یەک. دەروێش و عەبدێ-ێن سەردەم کوردستانی خۆسەری دیموکراتیک ئاوا دەکەن و بە ڕۆحێکی بەرز دەیپارێزن. سەرفەرازی گارێ، پیرۆزبایی ٨ی ئادار، نەورۆز و ٤ی نیسان بوونە نیشانی ڕۆحی ٢٠٢١. پیرۆزبایی جەژنی چوارشەممە سور بەو هەست، ڕۆح و واتای خۆی سەرفەرازیە. ئێمە جارێکی تر بەم هەست و ڕامانە جەژنی گەلی ئێزدی پیرۆزدەکەین، شەهیدانی قارەمانی لە سەر ئەم خەتە لە شەخسی بەنەوش، خانێ ، مام زەکی شەنگالی، زەردەشت و بەشیر جارێکیتر بەبیر دەهێنینەوە و بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە کە بۆ سەرکەوتنی مسۆگەری ئازادی  گەل کە ئەوان گیانیان بەختکردووە بۆی ، تێکۆشانی خۆیان گەشتر بکەین."

ک-ش