کەجەکە: ژنان کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە دەهێنن

کەجەکە: تێکۆشانی دیموکراسی کە بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەدەبرێت، کۆتایی بەم دەسەڵاتە دەهێنێت. ئەم تێکۆشانی ئازاد، نە تەنها گەلانی تورکیا، هەروەها گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەسەڵاتداری دوژمنی ژنان رزگار دەکات و رێگا بۆ دیموکراسی دەکاتەوە.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی ٨ی مارسەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا دەڵێت، "تورکیا بۆ ناوەندی دواکەوتویی پیاو گۆڕاوە. ئاکەپە و مەپەبەش نوێنەرایەتی ئەو دواکەوتووییە دەکەن. دوژمنایەتی ژن دەکەن. بۆیەش لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە هەموو کەسێک زیاتر، هێرشیان کردە سەر ژنان، بە سەدان سیاسەتمەداری ژنی تێکۆشانی ئازادیان راپێچی زیندانەکان کرد. دەستدرێژی و کوشتنی ژنان وەک ئامێرێک بۆ بەهێزکردنی سەروەری پیاو بەکارهێنا."

راگەیەنراوی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان پیرۆز دەکەین، بەڕێزەوە یادی ئەو ژنانە دەکەینەوە کە لە تێکۆشانی دژی سیستمی سەروەری پیاودا شەهید بوون.

٨ی مارس ئەو رۆژەیە کە زستان بە سەروەری پیاو، دەبێتە بەهاری ئازادیپارێزی ژن. بە هەستانەوەی ژنان، مرۆڤایەتی بۆ داهاتووی خۆی هیوای هەیە. لەبەرئەوەی تێکۆشانی ئازادی ژنا، تێکۆشانی رزگاری هەموو مرۆڤایەتیە. ژنان لە تێکۆشانی ئازادی خۆیاندا، تێکۆشانی ئازادی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بەڕێوە دەبەن. ئەگەر پیاوانەش بە راستی دەیانەوێت ئازاد ببن و بە شێوەیەکی دیموکرات بژین، پێویستە ببنە پارچەیەک لە تێکۆشان و چالاکی ئازادی ژن. تا ژن ئازاد نەبێت، پیاو هەر وەک کۆیلەی سیستمی داگیرکەر، زۆردەست و دەسەڵاتپەرەست کە نوێنەری قێزەونی و تاوانە دەمێنێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ بەم تێگەیشتنە تێزی 'کوشتنی پیاو'ی خوڵقاند. لە کەسایەتی خۆیدا پیاوەتی تاوانبار و قێزەونی کوشت.

ڕێبەر ئاپۆ لەدژی سیستمی سەروەری پیاو، گەورەترین و پیرۆزترین تێکۆشانی مێژوویی هەڵگیرساند

رێبەر ئاپح لە کەسایەتی خۆیدا بە کوشتنی پیاوەتی، لەدژی سیستم بە سەروەری پیاو، پیرۆزترین و گەورەترین تێکۆشانی مێژوووی هەڵگیرساند. خوڵقێنەری پیرۆزمەندیەکان، ژن، سەرلەنوێ هەستانە سەرپێ و تا کۆتایی ڕێگای بۆ کردەوە کە لەناو پیرۆزیەکانی مرۆڤایەتیدا بژی. کۆتاییهێنان بە سەروەری پیاوی دەستپێکرد کە ٥ هەزار ساڵە مرۆڤایەتی بەڕێوە دەبات و مێژووی مرۆڤایەتی بە پێشەنگایەتی ژن دەستپێکرد. سیستم بە سەروەری پیاو هەرچەندە هەوڵ دەدات، بەڵام لە ئێستا بەدواوە مرۆڤایەتی بە پێشەنگایەتی ژن بەڕێوەدەچێت.

ڕێبەر ئاپۆ، کارەکتەری کۆمەڵگای ژنی لە ناو مێژوو و رووداوەکاندا کە بەسەریداهاتوون، شیکردەوە و ئایدۆلۆژیای رزگاری ژنی خوڵقاند. لە راستیدا، ئەوە ئایدۆلۆژیای رزگاری هەموو مرۆڤایەتیە. بەم شێوەیە نەک تەنها مێژووی ژن، هەروەها مێژووی مرۆڤایەتی رۆناک کردەوە. بەم رۆناکبوونە گەورەیە، لە کەسایەتی ژندا مێژووی راپەرینی مرۆڤایەتی دەستپێکرد. ئایدۆلۆژیای رزگاری ژن کە لەلایەن رێبەر ئاپۆ خوڵقێنرا، بۆ مرۆڤایەتی بووە میلادێک. ژنان لەرێگای ئەم ئایدۆلۆژیایە بوونە پێشەنگی شۆرشگێری رزکاری مرۆڤایەتی. هەنگاو و تێکۆشانی شۆرشگێری مێژوویی بەڕێوەدەبەن کە سیستمی سەروەری پیاوی ٥ هەزار ساڵەی هەژاند.

هیچ ئاستەنگیەک لەبەردەم تێکۆشانی ئازادی ژن ناتوانێت بوەستێتەوە

لەم سەردەمەدا ئەو تێکۆشانانەی کە ئازادی ژن بۆ خۆیان دەکەنە بناغە، لە چوارچێوەی ژیانی دیموکرات و ئازادی مرڤایەتی بەڕێوەدەچن. ئەوانەی ئایدۆلۆژی و سیاسەتی ئازادی ژنان بۆ خۆیان دەکەنە بناغە، ناچارن کە لەدواوە نەمێنن. لەبەرئەوەی چەرخی مێژوو بەرەو تێکۆشانی ئازادی ژنەوە دەڕوات. بۆیەش لە کەسایەتی تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشانی ئازادی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەشی کورد بەڕێوەدەچێت و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەیەنێتە شارستانی دیموکراتی. تەشی کورد کە ئەمڕۆ وەک تێکۆشانی ئازادی ژن بەڕێوەدەچێت، نە تەنها بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ هەموو مرۆڤایەتیە کە بناغەکەی شاراستانی دیموکراتیکە.

دوای ئەوەی ژنان بوون بە خاوەنی بناغەیە ئایدۆلۆژی – تئۆری رزگاری، تێکۆشانی ئازادی ژن لە هەموو جێگایەک پێشکەوت. لەبەرئەوەش، لەگەڵ ئەوەی سیستمی سەروەری پیاو هەوڵیدا کۆڤید ١٩ بکاتە بیانوو بۆ ئاستەنگکردنی تێکۆشان، بەڵام ساڵی ٢٠٢٠ بووە ساڵێک کە تێکۆشانی ئازادی ژنان تێدا بەرەو پێشەوە چوو. ژنان ٨ی مارس دەستپێدەکەن، بیانویەکان بە هۆی کۆڤید ١٩ لەناو دەبەن و ساڵی ٢٠٢١ دەکەنە ساڵی بەهێزکردنی تێکۆشان. ئیدی هیچ ئاستەنگیەک ناتوانێت بەردەم بای تێکۆشانی ئازادی ژن خۆی بگرێت. ژنان کە چاویان لەناو ژیانی ئازاد هەڵهێناوە، بە ئایدۆلۆژیای رزگارکردن، مرۆڤایەتی لە دەوری خۆیان کۆدەکەنەوە و لەبەرانبەر سیستمی سەروەری پیاو دەوەستنەوە. ترسی دڵی سیستم بە سەروەری پیاو گەورەتر دەبێت، لە ڕێگای تێکۆشان بە پیشەنگایەتی ژن، ترسی ناو سیستم دروست دەبێت.

تێکۆشانی دیموکراسی بە پێشەنگایەتی ژن کۆتایی بەم دەسەلاتە دەهێنێت

تورکیا بۆ ناوەندی دواکەوتویی پیاو گۆڕاوە. ئاکەپە و مەپەبەش نوێنەرایەتی ئەو دواکەوتووییە دەکەن. دوژمنایەتی ژن دەکەن. بۆیەش لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە هەموو کەسێک زیاتر، هێرشیان کردە سەر ژنان، بە سەدان سیاسەتمەداری ژنی تێکۆشانی ئازادیان راپێچی زیندانەکان کرد. دەستدرێژی و کوشتنی ژنان وەک ئامێرێک بۆ بەهێزکردنی سەروەری پیاو بەکارهێنا. بۆیەش تێکۆشانی ژنانی کورد، تورک، عەرەب، چەرکەز، موسڵمان کریستیان، ئێزدی، عەلەوی لەدژی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بووەتە تێکۆشانی ئازادی مرۆڤایەتی. تێکۆشانی ژنان لەدژی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کە دوژمن ژنان و مرۆڤایەتین، لە ٨ی مارسدا گەشتر بکەن، بۆ تێکۆشانی دیموکراسی تورکیا و ئازادی کوردستان دیارکەر دەبێت. ژنان کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەهێنن.

لە ساڵی ٢٠٢١دا تێکۆشانی ئازادی ژنان لە هەڵوەشاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەدا رۆڵێکی گرنگی دەبێت و دەسەڵاتی دواکەوتو لە جیهاندا دەهەژێنێت. دوای ئەوەی هێرشی سەر گارە کە بۆ درێژکردنی تەمەنی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بوو تێکشکێنرا. ئەو دەسەڵاتە زیاتر لاواز بوو. تێکۆشانی دیموکراسی بە پێشەنگایەتی ژنان کۆتایی بەو دەسەڵاتە دەهێنێت. ئەم تێکۆشانەی ئازادی، نە تەنها گەلانی تورکیا، هەروەها گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم دەسەڵاتەی دوژمنی ژنان رزگار دەکات و رێگا بۆ دیموکراسی دەکاتەوە.

بە ٨ی مارس و راپەرینی ژنان لە کوردستان و تورکیا و جیهان، هەورە ڕەشەکان لەسەر مرۆڤایەتی لادەچن و ژیانی دیموکرات و ئازادی مرۆڤایەتی وەک رۆژ هەڵدێ."

ف.ق