کەماڵ ڕئوف: ئامانجی تورکیا نابووتکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانە

نووسەر و ڕۆژنامەنووس کەماڵ ڕئوف دەڵیت: ئامانجی هێرشەکانی تورکیاو و دروستکردنی شەڕی کورد بە کورد و لەناوبردن و نابووت کردنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە.

نووسەر و ڕۆژنامەنووس کەماڵ ڕئوف دەربارەی هێرشی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی شەڕی کورد بە کورد بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەی کرد و وتی: "ئەوەی لە مەتنیا ڕوێدا جێگای دڵگرانییە، کە بۆوە هۆی گیان لە دەستدانی پێنج پێشمەرگە، میدیاکانی پارتی لە سەرەتادا ئاماژەیان بەوەکرد، کە ئەو پێشمەرگانە بە هۆی بۆردوومانی سوپای تورکیاوە بوونتە قوربانی، لە ڕاستیشدا وا دیار دەبێت، کە ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییەی پێشمەرگە بە هۆی ڕۆكێتی تورکیاوە کرابێتە ئامانج نەک ئەوەی کە  لە زەوییەوە پەلاماری درابێت."

"تورکیا شەڕ کورد بە  کوردمان بۆ هەڵدبژێریت نەک خۆمان"

کەماڵ ڕەئوف وتیشی: "بۆیە گومانی زۆر دەکرێتە سەر تورکیا  کە هێرشی کردبێتە سەر تۆمبیلەکەی پێشمەرگە، چونکە تورکیا هەوڵ دەدات شەڕ بگوازێتەوە ناو هەرێمی کوردستان و لە ناو هەرێمی کوردستانیش ئەوە شەڕە بە خودی کوردان بکات، بیکاتە شەڕی کورد بە کورد، تورکیا تەنها لە ڕیگای ئاسمانەوە بەشداری ئەو شەڕە بکات، ئەوەش جێگای نیگەرانیی خەڵکە، چونکە تاڵاوێکی زۆری چێشتوە بە دەست شەڕی ناوخۆ بە تایبەتی ئەو شەڕە تورکیا بۆ مانی هەڵدەبژێرێت نەک خۆمان."

"دەبێت پارتی خۆی بە دوور بگرێت لە زمانی توند"

هەروەها ناوبراو وتیشێ: "هیوادارام هەموو هێزە سیاسییەکان خۆیان بە دوور بگرن لە شەڕێکی بەم شێوازە بە تایبەتی داواکارم  ڕاگەیاندنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) خۆیان بە دوور بگرن لەو زمانە توندەی کە ئێستا دژی گەریلا بەکاری دێنن، چونکە ڕاگەیاندن دەتوانێ ئاگری شەڕ خۆشبکات بە داخەوە ئێستا لە میدایاکانی باشوور لەسەر ئەوە کار دەکەن."

"ئامانج نابووت کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانە"

ئەو نووسەرە نەشی شاردەوە، کە ئامانجی هاتنی تورکیا داگیرکارییە و ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا بەسەر زارەکی ئاماژە بەوە دەکات، کە بۆ شەڕی پەکەکە دێن بۆ باشووری کوردستان، بەڵام لە ڕاستیدا لە چەند شوێنێکی تر ئاماژەیان بەوە کردووە، کە بۆ پشتیوانی تورکمانەکان دێین، باشووری کوردستان بە بەشێک لە خاکی خۆیان دەزانن و ئامانجی لە هاتنی بۆ ناوچەکە بۆ داگیرکارییە بۆ تاڵانی ناوچەکەیە، هاوکات  ئامانجی بۆ نابووت کردن و  بێ ئەرزشکردنی حکومەتی  هەرێمی کوردستانە.

کەمال رەئوف نووسەر و رۆژنامەنووس وتیشی: دەوڵەتی تورکیا  بنکە سەربازیەکانی لە ٣٧-٣٩ بنکەی سەربازییەوە بەرز کردووەتەوە بۆ ٦٩ بنکە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان ئەگەر ژمارەکە لەوە زیاتر بکات ئەوە بەشێک لە هێزە سیاسیەکانی کورد پەلکێشی شەڕێکی خوێناوی کورد بە کورد دەکات، لەو کاتەشدا شتێک نامینێتەوە بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 هەروەها وتیشی: "یەکێک لە ئامانجەکانی تری تورکیا تێکدانی شكۆ و  ناو ناوبانگی کوردە کە بەهۆی تێکشاکاندنی داعش لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان کوردان لە دونیادا ناوبانگیان بڵاو بوویەوە، بۆیە تورکیا  بە دروستکردنی شەڕی کورد بە کورد هەوڵ دەدات شکۆ و ناو و ناوبانگی کورد تێک بدات و پیشانی بدات کوردان خۆ خۆرن و توانای بەڕێوەبردنی ناوچەکانی ژێرد دەستیان نییە، ئەوەش بێ ئومێدی و کارەسات بە دوای خۆیدا دێنێت."

ژ.ت