کۆمێتەی شەهیدانی پەکەکە، لە پرسەی شەهید دەمهات باهۆز بەڵێن دووبات دەکاتەوە

لە شاری کەرکوک لە دووەم ڕۆژی پرسەی شەهید ڕێبین عومەر ناسراو بە هەڤاڵ دەمهات باهۆز، کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشور، بەڵێن و پەیمانی دووپات کردەوە کە ڕێگە نەدەن خوێنی شەهیدان بەفیرۆ بچێت.

رۆژی سێشەممەی ڕابردوو هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای ئاشکرای کرد کە لە ئاڤاشین شەهید بوون و وتی: "هاوڕێکانمان رۆناهی، نەسرین، بەرفین، ماریا، دەمهات و دەڤران، لەنێو نەمرانی کوردستان جێگەی خۆیان گرت و بوونە سمبوڵی نەمری دوارۆژی ئازادی گەلەکەمان."، یەکێک لەو شەش شەهیدە، شەهید ڕێبین عومەر بوو کە ناسراوە بە هەڤاڵ دەمهات باهۆز.

شەهید ڕێبین عومەر لە ساڵی (١٩٩٦) لە شاری هەولێر لەدایک بووە و دواتر بنەماڵەی شەهید دەمهات باهۆز گەراونەتەوە شاری کەرکوک.

لە ساڵی ٢٠١٤ شەهید ڕیبین بەشداری خەباتی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتیاپرێزی کوردستان بووە لە شاری کەرکوک.

لە ساڵی ٢٠١٥دا بووەتە پێشمەرگە لە یەکەی ٧٠ی سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لەهەمان کاتدا بەردەوام بووە لە خەبات کردنی لە ریزەکانی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان.

شەهید ڕیبین عومەر ناسراو بە هەڤاڵ دەمهات باهۆز لە ساڵی ٢٠١٨دا بڕیار دەدات کە خەباتی خۆی بگوازێتەوە بۆ ئاستێکی دیکە و ویستی رۆڵێکی زیاتر ببینێت لە خزمەتکردنی گەل و نیشتیمانەکەی، بۆیە بڕیاریدا روو بکاتە چیا سەربەرزەکانی کوردستان و لەوی درێژەی بە خەباتی خۆی بدات وەکو گەریلایەکی ئازادیخواز.

لە رۆژی ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ شەهید ڕێبین عومەر لەگەل پێنج هەڤاڵی دیکەی شەهید بوون و گەیشتنە کاروانی نەمران.

جێگای باسە شەهید (ڕێبین عومەر) ناسراو بە هەڤاڵ (دەمهات باهۆز) سێهەمین شەهیدی بنەماڵەکەیەتی کە لەپێناو ئازادی خاک و نشتیماندا گیانیان بەخت کردووە.

ئێوارەی ئەمرۆ پێنج-شەممە لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، لە دووەم رۆژی پرسەکەیدا، هەر یەکە لە ئەندامانی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز و کۆمێتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشور و شاندێکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بەئامادەبوونی هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی کە لە شاری سلێمانیەوە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان کرد، ئامادە بوون.

لە پرسەکەدا، ئامانج حمەڕەشید بەناوی کۆمێتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستانەوە بەیاننامەیەکی خوێندەوە کەتێیدا هاتبوو: " وەکو کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان لە حزوری شەهید (ڕێبین عومەر) ناسراوە بە هەڤاڵ (دەمهات باهۆز) و خانەوادەی شەهید و سەرجەم شەهیدان سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ گیان و خوێنی شەهید (ڕێبین) بەڵێن و بڕیار دەدەین کە ڕێگە نادەین خوێنی پاکی شەهید و بەفیرۆ بچێت و بەردەوام بین لەسەر ڕێگا و رێبازی شەهید (ڕێبین عومەر) تاوەکو ئاوات و ئامانجی شەهید ڕێبین و شەهیدان بەدی دێت.

هەموومان دەبیت ئەم ڕاستیە بزانین کە شەهید شەهیدی لایەنێک و پارچەیەک نیە بەڵکو شەهید شەهیدی هەموو کوردستان و مرۆڤایەتیە. شەهید شەهیدی گەل و نەتەوەیەکی داگیرکراو چەوساوەیە، لەم چاخ و سەردەمەدا کە سەدەی ٢١هەمینە و تەنها گەلی کورد لەسەر ئاستی جیهان بێ ماف و ئازادییە، لەسەر ئەم بنەمایە، شەهید شانازی سەربەرزی دەبەخشێت.

بە خانەوادە و خێزان و کەسوکار تەنانەت ناوچەکەش کە ناوچەی کەرکوک و گەرمیان، ئیستا هەموو گەلی کورد شانازی بەم شەهیدەوە دەکات لە هەرچوار بەشی کوردستان بۆیە لەهەر چوار پارچەی کوردستان شەهادەتی بەرز ڕادەگیرێت و نوێنەرایەتی هەموو بەشەکانی کوردستانەکەی شەهید (ڕێبین)بەشدارن...

وەکو کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لەباشوری کوردستان دووبارە بەڵێن و بڕیار تازە دەکەینەوە بۆ گیان و خوێنی شەهید(ڕێبین)کە خوێنی پاک و بێ گەردت بەفیرۆ ناروات و بەڵین و بڕیار بێت بۆ سەرجەم شەهیدان خانەوادەی شەهیدان بۆ ڕێبەر ئاپۆی ڕابەری تێکۆشانمان...

چۆن ڕیبەرمان بەردەوامە لە تێکۆشان داکۆکی کردن لە مافی ئەم گەلە، سەرباری زیندانیکردنی جەستەیی بۆ ماوەی زیاتر لە (٢١) ساڵ، سەربەزی و شکۆ بۆ شەهیدان و خانەوادەی شەهیدان، شەهیدان و خانەوادەی شەهیدان بە بەهاترین نرخی ئەم تێکۆشانەن."

ف.ق