چۆملەک: دایکانمان بە دەستی خۆیان خەندەقەکان پڕ دەکەنەوە

سەعید چۆملەک ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی ئاماژەی مەخمور ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسانی عێراق لە دانوستان هەڵدێن و تەئکید لەسەر لێدانی خەندەق دەکەنەوە و وتی، " دایکانمان بەدەستی خۆیان ئەو خەندەقانە پڕ دەکەنەوە کە سوپای عێراق لێیداوە."

سوپای عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستی بە خەندەقلێدان کرد لە دەوری کەمپی شەهید رۆستەم جوودی (مەمخور) بۆ ئەوەی دواتر تەلبەند دروست بکات و قولە دانێت.

بۆیەش خەڵکی مەخمور رێگریان کرد و چادریان هەڵدا و بەرخۆدان دەکەن.

سەعید چۆملەک ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی کەمپی مەخمور بۆ ئاژانسەکەمان باسی لە دۆخی کەمپەکە کرد.

چۆملەک وتی، "

' لەسەر داواکاری تورکیا و پەدەکە عێراق دەستی بە جووڵە کردووە'

" لەدژی هەوڵەکانی سوپای عێراق هەڵوێستی گەل زۆر بەهێزە، چاوپێکەوتنی زۆرمان کرد. زانیمان کە بەم هەوڵە دەیانەوێت کەمپەکە تەلبەند بکەن و دەوری کەمپەکە بگرن. ئێمە رامانگەیاند ک ئەم داواکاریە رەوا نییە و دیموکرات نییە. دەرکەوت کە ئەم داواکاریە، داواکاری عێراق نییە، بەڵکو بەهۆی فشاری تورکیا و پەدەکەیە، ئێمە رامانگەیاند کە داواکاریەکە قبوڵ ناکەین.

' بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکرد، هەوڵ دەدەن ئامانجەکانیان جێبەجێ بکەن'

گەل بەرخۆدان دەکات. دوای ئاڵۆزی و چەند کۆبونەوەیەک کە داواکرا ئەم هەوڵانە کۆتایی پێبهێندرێت، بەڵام بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکرد و دەستیان بە هەوڵی جیاواز کرد.

بینیمان کە دەیانەوێت داواکاریەکانمان کەم بکەنەوە، بەم شێوەیە ئامانجیان جێبەجێ بکەن. دەست لە ئامانجەکانیان هەڵناگرن.

' مافمانە کە خۆمان بپارێزین، ئیمە ئەم فشارە قبوڵ ناکەین'

ئێمە وتمان کە ئێمە فشارەکان قبوڵ ناکەین، هیچ بێڕێزیەکمان بە حکومەتی عێراق نەکردووە. ئەم داواکاریانەی تورکیا لەسەر ئێمە قبوڵ ناکرێن. ئێمە دەمانەوێت کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر ببن. تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەک لەنێوان ئێمە و حکومەتی عێراقدا دروست نەبوو. یەکەم جارە شتێکی بەم شێوەیە دروست دەبێت. دەمانەویت بە دیالۆگ چارەسەر ببێت. بەڵام فشارمان لێدەکەن. ئێمەش مافی رەوای خۆمان بەکار دەهێنین. مافمانە کە فشارەکان قبوڵ نەکەین. ئێمە بە کۆمەڵگا و رای گشتی دەڵێین، " چاوتان لەسەر کەمپەکە بێت. چونکە لە دەستی خەڵکی کەمپەکەدا تەنیا بەرخۆدان هەیە. لە دەرەوەی بەرخۆدان هیچ شتێکی دیکە نەماوە. ئەگەر ئەمڕۆ تەلبەند بکرێت و قولە دابنرێن داواکاریەکانی تورکیا زیاتر دەبن. پێویستە گەلەکەمان هوشیار بێت."

دایکان بە دەستی خۆیان خەندەقەکان پڕ دەکەنەوە

ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەستیان بە جموجووڵ کردەوە. دەستیان بە خەندەق لێدان کرد و بۆیەش گەل هەستایە سەرپێ و هەڵوێستی توندی پیشاندا. دایکان داوایان کرد خەندەقەکان پڕ بکرێنەوە و بە دەستی خۆیان خەندەقیان پڕ دەکردەوە.

لەبەرئەوەی هیچ شتێک لە دەستی گەلەکەماندا نییە، خەندەقەکان بە دەستی خۆیان پڕ دەکەنەوە. ئەمە پەیامێکە بۆ هەموو جیان. ئێمە بە دەرفەت و دەستەکانمان خەندەقەکان پڕ دەکەینەوە. ئێمە ئەمە وەک بێڕێزی دەبینین. لە دەوری شوێنی مەترسیدار و تاوانکاری خەندەق لێدەدرێت. ئێمە دەمانەوێت بزانین بۆچی خەندەق لێدەدەن، گەلەکەمان بە دەستی خۆی پڕی دەکاتەوە. ئێمە بە هەموو هێزمان ، لدژی خەندەقەکان دەوەستینەوە."

ف.ق