کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە: پەروەردە بە زمانی دایک، ڕەواترین داواکاریە

کەجەکە: داواکاری بۆ پەروەردەیی بە زمانی دایک، رەواترین داواکاریە. مۆدێلی پەروەردەی ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ گەلانی هەرێمەکە وجیهان، تێکۆشانی هەبوون، ناسنامە، زمان، نمونەی بێوێنە و بەهێز و ئیرادەی جەوهەریە.

کۆمیتەی پەروەردەیی کەجەکە، بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە ئەو زمانەی کە لەژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە کرد و وتی، ئاستەنگیەکانی بەردەم پەروەردە بە زمانی دایک کێشەیەکی گشتی جیهانیە و پێویستە چارەسەر بکرێت.

راگەیەنراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"رۆژی جیهانی زمانی دایک، سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ کە هیوای ئازادی گەلێکە کە کەلتور، ناسنامە، زمان و هەبوونی قەدەغەکراوە و بەهۆی پشتگوێخستنیان تێکۆشان گەیشتووەتە ئاستێکی بێهەمپا و لەو ڕیگایەدا هیچ ئاستەنگیەکی نەناسی، لە شەهیدە نەمرەکانمان کە لە رێگای هەبوون، زمان، بەها و ئازادی گەلی خۆیان ، مردنیان وەک کۆتایی نەبینی و خۆیان گەیاندە پلەی نەمری، هەروەها لە گەلە قاڕەمانەکەمان کە لەگەڵ هەموو قەدەغە، فشار، چەوساندن، ئەشکەنجە و کوشتنێک، گۆرانیان بە زمانی کوردی چڕی، چیرۆکی قاڕەمانێتیان گێڕایەوە، دەنگی هەلهەلەکانیان بەرزکردەوە و لەبەرانبەر نەیاران چۆکیان دانەدا، پیرۆز بێت.

زمان بە تەنها ڕێگایەکی گواستنەوە نییە، لە هەمانکاتدا بۆ گەلێک ئامێرێکی گرنگە بۆ ژیان، ناسنامە و کەلتور و پڕۆژەکانی. هەر زمانێک خاوەنی مێژوو، کەلتور، وێژە، هونەر و فەلسەفەی ژیانی کۆمەڵایەتی خۆیەتی.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی پەروەردە، کەلتور و زانست (یونسکۆ)ی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان، ٪٤٠ی دانیشوانی سەر زەوی لە پەروەردەیی زمانی دایک یان ئەو زمانەی کە لێی تێدەگەن، بێبەشن. لە جیهاندا دوو هەفتە جارێک، زمانێک لەگەڵ ناوەڕۆک و پایەکانی کە لەسەری دامەزراوە، لەناودەچێت. ئەمڕۆ لەناو نزیکەی ٧ هەزار زماندا لە سەر زەوی، ٢ هەزار و ٤٧٤ زمان مەترسی لەناوچووناین لەسەرە. لە ساڵی ١٩٥٠ و تا ئێستا، ٢٣٠ زمان نەماون یاخۆد لەناوچوون. لەبەرئەوەی ئەو راستیە هەیە کە لەگەڵ لەناوچوونی هەر زمانێک، کەلتورێک دەمرێت، پەروەردە بە زمانی دایک، کێشەیەکی گشتی جیهانیە و پێویستە بە زوترین کات چارەسەر بکرێت.

لەگەڵ پێشکەوتنی کاپیتالیزم، سیاسەتی فەرمی دەوڵەتان، لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ، لەبەرانبەر هەبوونی زمان، مەترسیەکی گەورەیە. لە سەرەتای سەدەی ٢٠دا، زۆر دەڤەری جیهان بەهۆی دەوڵەت – نەتەوەی یەکدەستەوە، زۆر وڵات بوون بە گۆڕستانی زمانەکان. دەوڵەت – نەتەوە بە سیاسەتی قڕکردنی زمان و کەلتور، لە هەموو کایەکانی ژیان، یەک زمانی لەسەر گەلان وەک ناچاریەک سەپاندووە. رێگای سەرەکی لەناوبردنی کۆمەڵگا، قەدەغەکردنی زمانی ئەو کۆمەڵگایەیە. بێ گۆمان بۆ کۆمەڵگایەک گەورەترین وێرانبوون، بە زمانی خۆی قسەنەکردن، لەبیرکردنی زمانی خۆی و دوورکەوتنەوە لە زمانی خۆیەتی. ئاشکرایە کە کۆمەڵگایەک زمانەکەی لەبیربکات، بێگۆمان و بە مسۆگەری کەلتوری خۆی، مێژووی خۆی، ناسنامەی خۆی و لە کۆتاییدا بیری خۆی لەدەست دەدات. ئەمە قڕکردنی کۆمەڵگایە کە لەلایەن دەوڵەت نەتەوەوە، بە بەردەوامی بەڕێوەدەبرێت.

داگیرکەران بە ئامانجی ئەوەی بتوانن، هەبوونی گەلی کورد لەناو ببەن، بە سەدان ساڵە هێرشی دڕندانە بەڕێوەدەبەن، بەندی ٤٢ی دەستوری بنەڕەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە بیر لە "یەک نەتەوە، یەک زمان" دەکاتەوە، پەروەردەی بە زمانی کوردی قەدەغە کردووە و دەڵێت، "جگە لە تورکی هیچ زمانێکی دیکە نییە و ناتوانرێت هیچ زمانێکی دیکە لە دەزگا پەروەردەییەکان و فێرکردنەکاندا، فێری هاوڵاتیانی تورکیا بکرێت" ئەوەش لەلایەن هزری دەوڵەت نەتەوە کە بە دەستی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم دروستکراوە، لەناوبردنی گەلان و زمانی ئەوانە. لە تورکیا کە ناوەندی گەلانە، لە ساڵی ٢٠٢١ و تا ئێستاش گەلان نە لە قۆتابخانە و نە لە هیچ دەزگایەکی فەرمی ناتوانن بە زمانی دایکی خۆیان قسە بکەن. تی ڤی، ئاژانسی هەواڵ، گۆڤار، رادیۆ، چاپخانە و قۆتابخانەی سەرەتایی داخران، قۆتابخانەی سەرەتایی عەلی ئەڕەل لە ساڵی ٢٠١٥ کرایەوە، لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٦دا، لە رۆژی جیهانی زمانی دایکدا داخرا. پەیکەری نووسەر و شاعیری کورد شکێنرا، تابلۆی نیشانەی پڕزمانی لێکرایەوە، دەرگای کۆمەڵە و ئینستیتوکان داخران. یونسکۆ لە ڕاپۆرتەکەیدا رایگەیاند، لە تورکیا ١٥ زمان لەلێواری لەناوچووندان و ٣ زمانیش لەناوچوون. بەڵام لە راپۆرتی خۆیدا کە چەند رۆژی پێشوو بڵاویکردەوە ئەو دۆخەی فەراموش کرد و هەوڵیدا باسی ئەوە بکات کە بۆ هەموو منداڵان کە بگەن بە پەروەردە، جگە لە هەندێک ئاستەنگی تەکنیکی، هیچ ئاستەنگێکی دیکە نییە و بەم راپۆرتە لە بەرانبەر گەلان، فاشیزمی سەر زمان و پەروەردەی بە رەوا بینی. ئەمەش ' برایەتی مستیلەی' نێوان مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و دەوڵەت نەتەوەی کە لە ئەنجامدا کاپیتالیزم بە دەنگێکی بەرز دەڵێت، 'شەڕیش هەڵدەگیرسێنم ، بانگەوازی ئاشتیش دەکەن' و 'راستی و هەڵەش دەخوڵقێن' ئاشکرا کرد، هەمان دەوڵەتی تورک لە لایەک بەهۆی ئەو هەموو کۆچبەرەی کە لەم ساڵانەی دواییدا وەریگرت، بەڵام تا ئێستاش لە عەفرین، سەرێکانی و گرێسپی کە داگیری کردووە، بە ناوی خزمەتی پەروەردە لەبەرچاوی جیهان، موفەرەداتی تورکی لە رێگەی وەرگێڕی عەرەبی لەسەر سەدان هەزار منداڵی کورد و عەرەب دەسەپێنێت و ئەوان دووچاری سیاسەتی قڕکردنی زمان و کەلتوریان دەکات.

لە ئێران ماسۆستا فەرزاد کەمانگەری خەڵکی کامیاران کە لە ساڵی ٢٠١٠دا بە بیانوری ' دوژمنایەتی خوا' لەگەڵ چوار هاوڕێی لەسێدارەدرا، هەروەها چەند رۆژ لەمەوبەر، بە بیانوی ' ئاسایشی وڵاتی خستوەتە مەترسیەوە ' سەپاندنی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەر ژنێک بە ناوی زارا مەحمودی لە شاری سنە کە منداڵانی فێری زمانی کوردی دەکرد، لە کەسایەتی زمانی کوردیدا، یەکێک لە نمونە هەرە دڕندانەکانی دوژمنایەتی دەوڵەتی ئێرانە لە بەرانبەر کوردان. لە دەرەوەی ئەو نمونانەی کە بۆ رای گشتی ئاشکرا کراون، سەدان ساڵە لە جۆگرافیای کوردستان بە هەزاران کەسمان کە خاوەنداریان لە زمان و کەلتوری خۆی کردووە، بێ جیاوازی منداڵ، ژن، گەنج، پیر، بە هەزاران کەس کوژراون.

لەم شەرت و مەرجە نایەکسانەدا کە لەناوبردن بەسەر کورددا دەسەپێنرێت و لە هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتیدا لەسەر مافی پەروەردە بە زمانی دایک هیچ جێگایەک بە کورد نادرێت، ئەوەی کە پێویستە بکرێت، لە هەموو رووەکانی ژیان و یاساکاندا ، لە هەموو کاتێک زیاتر ، خاوەنداریکردنی لە تێکۆشان و بەرەوپێشەوەبردنی هەبوون، ناسنامە و زمانە.

لەسەر بناغەی مۆدێلی پەروەردەی رۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ، بۆ هەموو گەلان کە لە هەرێم و جیهان تێکۆشانی هەبوون، ناسنامە و زمان بەڕێوەدەبەن، نمونەیەکی بێوێنە و هێزی جەوهەری و ئیرادەی جەوهەریە. نیشانەی بەهێزی، بە بناغەوەرگرتنی یەکسانی، ئازادی، مافی منداڵان، دیموکراسی و مافی مرۆڤە و لە بەرانبەر ئەو ژیانەی بەسەرماندا سەپێنراوە، دەرخستەی ئەنجامدانی ژیانێکی دیکە، ژیانی پڕزمانی و پڕکەلتوریە.

ئێمە وەک کۆمیتەی پەروەردەیی کەجەکە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، جارێکیتر رایدەگەیەنین کە، مافی پەروەردەیی زمانی دایک، بە شێوەیەکی یەکسان، سوودوەرگرتنە لەم مافە گەردونیە. لەم واتایەدا، داواکاری پەروەردەیی بە زمانی دایک، لە هەموو داواکاریەکانی دیکە رەواترە. پێویستە ئێمە لەبیری نەکەین کە نەک بەهۆی ئەوەی زمانێک کە ئەوانەی قسەی پێدەکەن کەمن، بەڵکو بەهۆی ئەوەی ئێمە قسەی پێناکەین و لەپێناویدا تێناکۆشین، بۆیە دەمرێت. بۆیە پێویستە گەلەکەمان لە هەموو جێگایەک قسەکردنی و نووسین بە زمانی کوردی، وەک چالاکی نەمری زمانی دایک ببینێت، لە هەموو جێگایەک، تێکۆشان بۆ ئاسایشی پەروەردەیی بە زمانی دایک و نەهێشتنی ئاستەنگیە یاساییەکان لە بەردەم بەکارهێنانی زمانی دایک تێکۆشانێکی بەهێز و بەردەوام بەڕێوەببات و هیچ کاتێک رێگا بە سیاسەتی تواندنەوەی یەک زمان نەدات. ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لە گەلەکەمان و هەموو گەلانی تێکۆشەی پیرۆز بێت."

ف.ق