كۆنگرا - گەل : بە تێکۆشانی ژنان فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ناتوانێت لەسەر پێ بمێنێتەوە

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرا - گەل بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامی کۆنگرەی – گەل بەم شێوەیەیە:

"تێکۆشانی ئازادی ژنان کە هەموو ژنانی ژێردەستە بە باجی گەورەوە لەدژی سیستمی پیاوسالاری تا ئەمڕۆمان بەردەوامە، وەک هێزی سەرەکی گۆڕانکاری و گۆڕینی کۆمەڵگا بووەتە مسۆگەری کۆمەڵگای دیموکراسی و ژیانی ئازاد. لەم ئاستەدا تێکۆشانی ئازادی ژنان سەردەکەوێت. سەدەی ٢١ سەدەی ئازادی ژنانە.

ئێمە تێکۆشانی پیرۆزی گەریلاکانی ژن و هەموو ژنان کە تێکۆشانی ئازادی ژنان بەڕێوەدەبەن، بەرێزەوە پیرۆز دەکەین و بەڕێزەوە یادی شەهیدە ژنەکان دەکەینەوە.

ژن لە کوردستان بە تێکۆشانی ئازادی ئێدی نابن بە ئامێر و لە شۆڕشی کۆمەڵایەتیدا دەبنە سەرکردە و پێشەنگ. نمونەی ئەوەش شۆڕشی کۆمەڵایەتی ژنانە لە رۆژئاوا کە لەسەر ئایدۆلۆژیای رزگاری ژنان بەڕێوەدەبرێت.

شۆرشی کۆمەڵایەتی بە پیشەنگایەتی ژنان، لە ناو گەلانی کوردستان هەنگاو بە هەنگاو لە ناو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەبێتەوە، بۆ تێکشکاندنی سیستمی پیاوسالاری گەشەدانەکانی شۆڕش دەخوڵقێنرێت. ژنان بە رەنگ و ناسنامەی خۆیان بە تێکۆشانیان ئازادی شۆڕشی کۆمەڵایەتیان خوڵقاند و ئەوەش کاریگەریەکی گەورەی لە سەر هەموو کەسێک دروست کردووە.

ئەوانەی لەبەرانبەر تێکۆشانی ئازادی ژن دەترسن لەسەرەتادا ئاکەپە و مەهەپەن کە رژێمێکی فاشیستی دەستەڵاتی زاڵمە لە هەرێمەکە. ئاکەپە و مەهەپە بۆ دەسەڵاتی خۆیان بەردەوام بێت، لە بەرانبەر ژنان قڕکردنی زایەندی، سیاسەتی دیلگرتن لەدژی گەلی کورد و هێزە دیموکراتخوازەکان بەردەوامی پێدەدات. هەر کە ترسی لەدەستدانی دەسەڵات گەورەتر دەبێت، هێرشەکانیان زیاتر دەبێت، بەڵام هیچ کاتێک ناتوانێت رێگری لە تێکچوونی فاشیزم بکات. ڕوحی یەکسانی و ئازادی کە تێکۆشانی ژنان بەرەو پێشەوەیان بردووە، ئەو ڕوحە کلیلی کۆمەڵگای دیموکراتیکە.

لە لایەک تێکۆشان بە شێوەیەکی نوێی گەریلاکان کە لە حەفتانین دەستیپێکرد و لە گارە گەیشتە لوتکە، هیوای دەوڵەتی کە بە شەڕی تەکنیکی بگاتە ئامانج لە گەڵ زەوی کردە یەک، لەلایەکی دیکەوە لە چوارچێوەی هەنگاوی ' نا بۆ گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' کە بۆ رێبەر ئاپۆ لە زیندان و لە دەرەوە تێکۆشان بەرزکراوەتەوە، لەلایەکی دیکەوە لە بەرانبەری تێکۆشانی هەموو هێزە کۆمەڵایەتی و گەلان بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازادی، یەکسان، دیموکرات، شانسی بەردەوامی دەسەڵاتی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە نییە. بۆ ئەوانی دیموکراسی، ئازادی، یەکسانیان دەوێت، ساڵی ٢٠٢١، هەموومان پێکەوە دەتوانین بیکەینە ساڵی ئازادی. ئێمە دەتوانین ساڵی ٢٠٢١ لە مێژوودا وەک ساڵی تێکشکاندنی فاشیزم تۆمار بکەین.

لەسەر ئەم بناغەیە بە هیوای ئەوەی ئەم ساڵ ببێتە هۆی سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادی ژن، ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان دووبارە پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتن لە تێکۆشانە پیرۆزەکەیاندا دەخوازین.

ف.ق