کۆنگرا – گەل: جەژنی قوڕبان پیرۆز بێت

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بەبۆنەی جەژنی قوڕبانەوەی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەیەنراوەکەی کۆنگرا – گەل بەم شێوەیەیە:

"جەژنی قوڕبان لە گەلی کوردستان و موسوڵمانان پیرۆز بێت. ئێمە جەژنی رێبەر ئاپۆ، زیندانیان، شەڕڤانانی ئازادی و دایکانی شەهیدان پیرۆز دەکەین.

رێبەر ئاپۆ، زیندانیانی سیاسی، شەڕڤانانی ئازادی و بە گشتی گەلەکەمان، ئێمە جەژنی قوڕبان لەژێر هێرشی داگیرکاری، بە تایبەتی هێرشی دەوڵەتی تورک پێشوازی دەکەین. هەموو جێگەیەک بووەتە گۆڕەپانی شەڕ. گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ شەڕە. لە بەرانبەر گۆشەگیری، زوڵم، و زۆردەستی دەوڵەت بەرخۆدانی زیندانیانی ئازادی شەڕە. هەموو گۆڕەپانەکانی شەڕڤانانی ئازادی شەڕە. دەوڵەتی تورک بە گشتی لە کوردستان و دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی دەستکەوت و بەهای گەلی کورد لەناوببات، بە هەموو دەرفەتێکیەوە شەڕ دەکات. ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ لەبەرانبەر کۆمەڵکوژی گەلانی کوردستان بێدەنگن و هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن.

بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئەم هەموو هاوکاریە وەردەگرێت، دۆخی دەوڵەتی تورک لە شەڕدا خرابە، گەیشتووەتە کۆتایی، ناتوانێت پێشڕەوی بکات. لەبەرئەوەش دەیەوێت لەناو کورداندا شەڕ و پێکدادان دروست بکات، مۆڕاڵی گەل و گەریلا تێکبدات و لسەر ئەم بناغەیە ئەنجام وەربگرێت.

لە ئیمڕالێ دەوڵەت سەرنەکەوت، رێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانێکی مێژوویی پلان و پلانگێڕی دەوڵەتی تورک تێکدا. بەرخۆدانی زیندانەکان بە رۆحی ١٤ی تەمموز لە سەرەتاوە تاوەکو ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی بەردەوامە. لە گۆڕەپانی گەریلادا نوێبوونەوە و پیشکەشتنێکی بێوێنە ژەیە. بۆ تێکشکاندنی فاشیزم، لە گۆڕەپانی گەلیش پێویستی بە کەمپینێکی گەورە هەیە. ئەگەر بەرخۆدانی گەل و گەریلا بەردەوام بێت، سیستمی فاشیزم تێکدەشکێت.

بۆئەوەی بتوانین رۆحی تێکۆشانی سەردەم دروست بکەین و ببینە شایەنی گەریلاکانی ئازادی، ئەم جەژنە بۆ ئێمە دەرفەتێکی گەورەیە. پێویستە لە پیرۆزبایی جەژندا بابەتی سەرەکیمان ئەوەبێت کە لەبەرانبەر نەیارانی گەلی کورد، رۆحی یەکێتی و سەرکەوتن دروست بکەین. پلانەکانی ئەردۆغان و باخچەلی کە دەیانەوێت هەبوونی کوردی ئازاد بە گشتی لەناوببەن، پێویستە ئێمە لەناو گەلدا تەشهیر و شەرمەزاریان بکەین. لەبەرنابەر دوژمنی گەلی کورد، رۆحی تێکۆشانی سەرکەوتن بەهێز بکەین.

پێویستە ئێمە هاوکاری لەگەڵ دوژمن بە هەموو شێوەیەک حەرام بکەین، هاوکاری لەگەڵ دوژمن بۆ گەلی کورد ببێتە هێڵی سوور. لەبەرانبەر دوژمنی ساختەکار و درۆزن تۆڕەیی گەلەکەمان بەرز بکەینەوە و بە رۆحی سەفەربەرلیک کار بکەین، تۆڵە لە دوژمن بکەینەوە. ئێمە بەباشی گەلەکەمان تێبگەیەنین کە ئەگەر گۆڕەپانی گەل بتوانێت بە رۆحی سەرفەربەرلیک وڵامی گەریلا بداتەوە، ئەم قۆناغە دەبێتە قۆناغی تێکچوونی فاشیزم و لە هەموو پارچەکانی کوردستان دەبێتە هۆکاری دیموکراسی و ئازادی بۆ گەلەکەمان.

لەسەر ئەم بناغەیەی ئێمە هیوای سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان دەخوازین و جارێکی دیکە جەژنی قوڕبان لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، هیوادارین کە جەژن ببێتە مایەی یەکێتی و یەکگرتنی گەلانی کوردستان."

ف.ق