کۆنگرەی گەل: پێگە و ئازادی شەنگال بۆ ئیمە هێڵی سوورە

کۆنگرەی گەل لە راگەیینراوێکدا تیشکی خستەسەر پلانەکانی سەر شەنگال و جەختی کردەوە کە ئازادی و پێگەی خەڵکی شەنگال هێڵی سوورە بۆ ئەوان، بۆیە بە هەر شێوەیەکیش بێت پێویستە ئازادی شەنگال پارێزراو بێت.

هاوسەرۆکایەتی دیوانی کۆنگرەی گەل بە بۆنەی ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە و هاوکات لەسەر پلانەکانی سەر شەنگال، راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.  
لە راگەیێنراوەکەدا سەرەتا بە بۆنەی ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و گەلی کوردستان و تێکۆشەران و گشت مرۆڤایەتی کرد، هاوکات یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیشی کردەوە و ساڵیادی لەدایکبوونی پەکەکەی لە خانەوادەی شەهیدان پیرۆز کرد.


'ئەو مێژووەی پێچەوانە کرابوو، بە تێکۆشانی پەکەکە خرایەوە سەر رێگا راستەقینەکەی خۆی'
کۆنگرەی گەل رایگەیاند، لەدایکبوونی پەکەکە بۆ گەلی کوردستان بوو بە سەرەتای مێژوویەکی نوێ و بەم شێوەیە باسی لێوە کرد:"ئەو مێژووەی پێچەوانە کرابوو، بە تێکۆشانی پەکەکە خرایەوە سەر رێگا راستەقینەکەی خۆی. پەکەکە بە تێکۆشان و قارەمانێتی خۆی، بۆ گەلی کوردستان بوو بە هیوا و بڕوای سەرکەوتن، بوو بە هیوایەک بۆ ژیان. ئەم هیوا و بڕوایە لە بەرامبەر سیاسەتی سیستمی کاپیتالیست-ئەمپریال و دەوڵەتی داگیرکەر، هەمیشە گەورەتر بوو و لە هەر چوار پارچەی کوردستان بوو بە هێزی کوردی ئازاد. 
ئەو سنوورانەی کە سەدان ساڵە بە دەستی داگیرکەران لە مێشکی گەلانی کوردستاندا لە رووی ئایینی، مەزهەبی، عەشیرەتی و زاراوە و هتد...دا پارچەبوونی دروست کردبوو، پەکەکە بە تێکۆشانەکەی ئەو دیوار و سنوورانەی تێکشکاند، بە زیهنیەت و بە رۆحێکی نوێوە، کۆمەڵگا و نەتەوەیەکی نوێی بونیادنا. لە بەرامبەر دەسەڵاتی پیاوان، بە تێکۆشانی ئازادی ژنان لە ناو گەلانی کوردستاندا گەورەترین شۆڕشی کۆمەڵایەتی دەستپێکرد. بۆیە پەکەکە شۆڕشی ژنانە، پارتی ژنانی ئازادە. تێکۆشانی ژنانی کوردستان لە  رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد دەکات."
لە بەردوامی راگەیێنراوەکەدا باس لەوەش کرا کە، مێژووی پەکەکە، مێژووی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆیە. بەدواداچوونەکانی رێبەر ئاپۆ بۆ دۆزینەوەی مرۆڤی ئازاد، کوردی ئازاد و کۆمەڵگای ئازاد بە پارادیگمای کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیک و نەتەوەی دیمۆکراتیک گەیشتووەتە بەرزترین لوتکە. بۆچوونەکانی رێبەر ئاپۆ بە شۆڕشی رۆژئاوا، لە ناو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا دەنگی دایەوە و بۆ مرۆڤایەتی پێشکەوتووخوازیش بوو بە هیوای ژیانێکی ئازاد. 


'رێبەر ئاپۆ و پەکەکە سیاسەتی سەد ساڵەی فاشیستی دەوڵەتی تورکیان لەناو برد"
تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە، سیاسەتی فاشیستی سەد ساڵەی دەوڵەتی تورکی پوچەڵ کردەوە. دەوڵەتی تورک بەهۆی ئەو سیاسەتە ناسەرکەوتووەی، لە ناو قەیران و کۆبوسێکی گەورەدایە و رۆژ بە رۆژیش زیاتر روودەچیت، رژێمی فاشی بەرەو لەناوچوون دەچیت. تێکچوونی فاشیزم نەک تەنها لە باکور، بەڵکو لە هەموو چارچەکانی تری کوردستان رێگە بۆ چارەسەریەکی هەمیشەیی دەکاتەوە.

فاشیزمی دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی تێکنەچێت، هەموو هیواکانی بە تەکنیکەوە بەستبوو، لەبەرئەوەش هەموو دەرفەتەکانی بۆ شەڕی تەکنیکی بەکارهێنا. بەڵام پەکەکە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە و تا ئێستا لە هەموو رۆژە سەختیە قورسەکاندا، بە هەڵمەتە سوپرایز و گەورەکانی سەرکەوتنی کرد بە بناغە. لە بەرانبەر شەڕی تەکنیکیشدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا. بەرخۆدانی گەریلا لە حەفتانین، هیوای تەکنیکی دەوڵەتی تورکی پووچەڵ کردەوە و ئەم دۆخەی رۆژ بە رۆژ قەیرانی دەوڵەتی قوڵتر دەکاتەوە.

فاشیزمی دەوڵەتی تورک لە نوێترین هەوڵیدا بۆ ئەوەی رێگە لە تێکشاندنی بگرێت، لە باشووری کورردستان لەگەڵ ئەمریکا و پەدەکە لە بەرانبەر گەریلا بە پلانێکی فراوان دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. دەیەوێت لەنێوان پەکەکە و پەدەکەدا شەڕ دروست بکات، مۆڕاڵی گەریلانای کوردستان تێکبکدات. وێنەی گەلی کورد لە جیهاندا تێکبدات. بێگۆمان ئەمە بە تەنها پرسی پەکەکە و پەدەکە نییە، شەڕێکی بەم شێوەیە دەستکەوتەکانی چوار پارچەی کوردستان تێک دەدات. لەبەرانبەر ئەمەش ۆیویستە گەلەکەمان بە هەموو هێزێکی خۆی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەفەربەری رابگەیەنێت و فشار لەسەر پەدەکە دروست بکات و ڕێگری لە شەڕ بکات.

'لەدژی پیلانگێڕی سەر شەنگال بە شێوەیەکی سەفەربەری تێکۆشان فراوان بکەن'

بە پشتگیری ئەمریکا و دەوڵەتی تورک،  پەدەکە و حکومەتی بەغدا لەسەر لەناوبردنی دەستکەوتەکانی شەنگال رێککەوتوون. لەو چوارچێوەیەدا حکومەتی بەغدا هێزێکی زۆری بردووەتە شەنگال. دەیانەوێت دەستکەوتەکانی گەلی شەنگال لەناوببەن .دەیانەویت ئەو کۆمەڵکوژیەی کە داعش نەیتوانی ئەنجامی بدات، جێبەجێی بکەن.

پیلانگێڕی سەر شەنگال پارچەیەکە لە لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردانی ئازاد و دەستکەوتەکانی هەموو کوردستان. پێویستە گەلەکەمان لە هەموو پارچەکان لە وڵات و دەرەوەی وڵات بە شێوەیەکی سەفەربەری لە بەرانبەر ئەم پیلانگێریە یەکێتی خۆیان دروست بکەن و تێکۆشانی خۆیان  فراوان بکەنەوە.

پەکەکە و کەجەکە  لەم کاتە ستراتیژیەکەدا هەنگاوی مێژوویان بە ناوی هەنگاوی "کاتی ئازادیە" یان راگەیاند. گەلانی کوردستان و دۆستە نێودەولەتیەکانیان بۆ ئازادی ڕێبەری ئاپۆ  و تێکشکاندنی فاشیزمی دەوڵەتی تورک لە هەموو دەڤەرێکیان تێکشکاند و رۆژ بە رۆژ تێکۆشانی خۆیان فراوانتر دەکەن.

'ئازادی و ستاتۆی خەڵکی شەنگالی پیرۆز هێڵی سوورمانە'

لە بەرانبەر پیلانگێڕی سەر شەنگال پێویستە بە شێوەیەکی خێرا گەل و دۆستەکانیان لە بەرانبەر دەڤەرەکە تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە. ئازادی و ستاتۆی گەلە ئێزدیەکەمان و شەنگالی پیرۆز، بۆ ئێمە هێڵی سوورە. بە هەموو شێوەیەک  و بە بەرخۆدانی پێویستە ئازادی شەنگال بپاریزرێن.

گەلی کوردستان لەگەڵ هێرش و مەترسیەکان، لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکی ئازادی بووەتەوە، رژێمی فاشیستی دەوڵەتی تورک لە هەموو کاتێکلە تێکچوون بزیکبووەتەوە. بەم بیر و هزرە، لە تێکۆشانی ئازادی پەکەکە، لە ٣ساڵیاددا بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ و تێکشکاندنی رژێمی فاشیت، بۆ تێکۆشانی گەکەمەان دەکەین.

ف.ق