لە راگەیێنراوەکەی کەنەکەدا هاتووە:
"ده‌ستگیركردنی ژنه تێكۆشه‌رەی كورد له‌یلا گوڤه‌ن شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.
ئێمه هیچ كاتێك كرده‌وكانی ڕژیمی فاشیستی توركیا قه‌بوڵ ناكه‌ین و به‌رخۆدانی خۆمان له هه‌موو گۆڕەپانەکان بڵندتر ده‌كەین. ده‌سه‌ڵاتداری ئا‌كه‌په\مه‌هه‌په هه‌بوون و دوا رۆژی خۆی له سه‌ر قركردنی كۆمه‌ڵگا و كه‌لتور و له ناوبردنی دەستکەوتی گه‌لانی ژێردەستە بونیاد ناوە، به تایبه‌تی له سه‌ر ژنان و ده‌سكه‌وته‌كانیان كه به قوربانی گرانبه‌ها به‌ده‌ستیان هێناوه. گه‌لی كورد به هه‌موو مافه كه‌لتوری و مرۆڤی و نه‌ته‌وەیه‌كانیانه‌وه، هه‌روه‌ها منداڵان، ره‌نجده‌ران ، هونه‌رمه‌ندان به كورتی له سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا رۆژ به رۆژ و له هه‌موو شوێنێك روبەڕووی هێرشی ده‌سه‌ڵاتداری فاشیست ده‌بنه‌وه.
رژیمی دیكتاتوری له توركیا بە تایبەتی له بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد و رێکخستنیان ده‌ترسێت و به هێرشی به‌رفراوان و نامرۆڤانە هەوڵ دەدات تێکۆشانیان له ناو به‌رێت.
ژنه تێكۆشه‌ری كورد له‌یلا گوڤه‌ن كه به ساڵانه له به‌رامبه‌رهه‌مووهێرش و هه‌ره‌شه‌كانی رژیمی فاشیست له سەرهێڵی باوه‌ڕی ژنی ئازاد له سه‌رهێڵی تێكۆشان جیی خۆی گرتووه به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ری دانه‌نواندووه.
له‌یلا به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ پوشپه‌ری ٢٠١٨ له شاری جوله‌مێرگ ده‌نگی زۆرینەی به‌ده‌ستهێنا و وەک په‌رله‌مانتارهه‌ڵبژێردرا. به‌ڵام له‌یلا ته‌نیا په‌رله‌مانتار نه‌بوو، به‌ڵكو هاوسه‌روكی كۆنگری كۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیکیش بوو، له به‌رامبه‌ر هه‌ر جوره زۆڵم و زورداری خاوه‌ن هه‌ڵوێستی شورشگێرانە بوو. رژیمی دیكتاتوری توركیا نه‌ک ته‌نیا له باكوری كوردستان، به‌ڵكو له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان شه‌ری گەلی کورد ده‌كات و ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له ناو به‌رێت.
له‌یلا له ڕه‌وشێكی به‌م جوره دا گرنگیدا به خه‌باتی یه‌كگرتووی نه‌ته‌وه‌یی و له‌م بواره‌دا خاوه‌نی ڕۆڵ و پێگه‌یه‌كی گرنگ بوو. له به‌ر ئه‌وه رژێمی فاشیستی توركیا به پێشەلکردنی هه‌موو یاساکانی خۆی، به شێوه‌یه‌كی هۆڤانه ژنه تێكۆشه‌ری كورد له‌یلا گوڤه‌نی ده‌ستگیر كرد و خستیه‌وه زیندانه‌وه.
به‌م كرده‌وانه ده‌سه‌ڵاتداری ئا‌كه‌په و مه‌هه‌په ده‌یه‌وێت ده‌نگی هه‌موو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان كپ بكات و كۆمه‌ڵگایه‌كی بێكاریگه‌ر و بێده‌نگ دروست بکات. ئێمه‌ش باش ده‌زانین كه بۆ له‌یلاکان هه‌ر شوێنێک مه‌یدانی به‌رخۆدانه. به گرتن و هه‌ره‌شه‌كردن هیچ ژنێكی ئازاد هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه نانێت. ژنه تێكۆشه‌ری كورد له‌یلا گوڤه‌ن به هۆی خه‌باتی له كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیک به ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ سزا دراوە. ئه‌مه له كاتێكدایه كه دادگای باڵای ئه‌وروپا له چوارچێوه‌ی كه‌یسی هاوسه‌رۆكی پێشوی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ستنیشانی كردبوو كه خه‌باتی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیک خه‌باتێكی یاسایی و مافداره و نابێت وه‌كو كریاری ده‌ره‌وه‌ی یاسا ببینرێت.
ده‌بێت بزانرێت كه ئه‌م زه‌خت و زورداریه بۆ ژنانی كورد ده‌بێته هۆكاری بڵندكردنی ئاستی تێكۆشانمان. ئێمه هیچ كاتێك كرده‌وەكانی رژیمی فاشیستی توركیا قه‌بوڵ ناكه‌ین و به‌رخۆدانی خۆمان له هه‌موو گۆڕەپانەکان بڵندترده‌كەین."
ز.ش