کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە: بە ڕۆحێکی ئاپۆیی فیداییەوە وڵامی هەرجۆرە هێرشێک دەدەینەوە- نوێ کرایەوە

کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵانەوەی خۆی ئەنجامداوە و وتی : " لە دژی هەرجۆرە هێرشێک لە سەرهێزەکانی ئێمە و گەلەکەمان، لەسەر بنگەی ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی وڵام دەدەینەوە، گەیشتووینەتە بڕیاری سەرکەوتن."

کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵانەوەی خۆی ئەنجامداوە و وتی : " لە دژی هەرجۆرە هێرشێک لە سەرهێزەکانی ئێمە و گەلەکەمان، لەسەر بنگەی ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی وڵام دەدەینەوە، گەیشتووینەتە بڕیاری سەرکەوتن."

کۆنسەی فەرماندەیی گشتی هەپەگە  بە ڕاگەیەنراوێکی فەرمی ئاشکرای کرد کە کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵانەی خۆیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگەدا هاتووە:

" ئێمە وەک کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵانەی خۆمان لە نێوان ١٨-٢٦ی کانوونی دووهەم ئەنجامدا. لەم سەردەمەدا کە تێکۆشانی ئێمە بە قۆناغێکی مێژووییدا تێپەڕدەبێت، بە بەشداری ٤٠ ئەندامی ئێمە کە هەموو بەشەکانی ئێمەیان لەخۆدەگرت، بە گفتگۆ و بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ڕووی سەربازی و سیاسی ساڵی ٢٠٢٠مان ئانالیزکرد، دۆخی بەردەستی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ئاستی هەرێم و ئیالەت باسی لەسەرکراوە، بۆ ئەوەی کە سالی تێکۆشانی ٢٠٢١ ببێتە ساڵی سەرکەوتن بۆ ئێمە و گەلەکەمان پلانی پێویست دانراوە، تاکتیکی سەردەم دیاری کراوە، بەم شێوەیە بۆ ساڵی ٢٠٢١ پلانی تۆکمە دانراوە.

کۆبوونەوەکەی ئێمە ئەوەی خستەڕوو کە پیلانگێڕی تورک کە لەهەمبەر تێکۆشینی سەردەمی ئێمە لە دۆخێکی خراپدایە و بۆ ئەوەی کە خۆی لەم گرفتە ڕزگار بکات لە دژی هەموو دەورووبەری  پێشکەوتوو کۆمەلگە، سیاسەتی هێرشبەری و گوشار و زۆردارییان خستووەتە کار، بۆ ئەوەی کە خۆیان لە گرێ کوێرەی سەربازی ڕزگار بکەن پشتیان بە کەرەستەی پێشکەوتوە بەستووە، دەستنیشانیکردووە کە ڕێکەوتنی ئەرگەنەکۆن کە بەوەش ئەوەیان دەویست بەدەستیان نەهێنا، سیاسەتی شەڕی تایبەتیان پێشخست و بە شاردنەوەی ڕاستییەکان هەوڵ دەدەن ڕای گشتی و جەماوەری خۆیان چەواشەبکەن.

لەم چوارچێوەیەدا گەیشتینە ئەم ئەنجامە کە پێوەرەکانی تێکۆشان کە سەردەم لەسەرمان فەرزی دەکات جێبەجێی بکەین، زۆر دوور نییە کە ئەو ئامانجەی ڕێکەوتنی فاشیست کە بۆ گەلی ئێمە بووەتە ئێش و ئازار بخرێتە ناو زبڵدانی مێژوو.

'لە دژی هەرهێرشێک بە ڕۆحێکی ئاپۆیی فیداییەوە وەڵام دەدرێتەوە'

کۆبوونەوەکەی ئێمە لە چوارچێوەی  پرسی تێکەڵی تاکتیک، شێوازی تێکۆشین جمووجووڵ یان لە تێکۆشانی گەریلا  بە فراوانی قسەی لەسەرکرا و لێکدرایەوە، دەربارەی پرسی ڕێکخستنی و بڕیارگە و ڕاستی شەڕی نوێ سەردەم  ڕۆڵ و کاریگەری گەریلای ئازادی کوردستان دیاری کراوە. لە دژی هێرشەکانی دەسەڵاتی گشتی خواز و پیلانگێری مۆدڕنیتەی کاپیتالیست، هێڵی شەڕ و تێکۆشانی سەردەمی  نوێی گەریلای مۆدڕنیتەی دیموکراتیک خراوەتە پێش. کۆبوونەوەکەی ئێمە لەسەر ئەم بنگەیە بڕیاری گرینگی داوە، بابەتی تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٠، کەموکۆڕییەکان کە دەرکەوتن، بابەتی تاکتیک بە وردی  قسەی لەسەرکرا، بۆ ئەوە ڕۆشنایی شەهیدانی سەردەم و ئەزموونی ئافڕێندراوی گەریلاکانی کوردستان تێک نەچێت لە تێکۆشانی سالی ٢٠٢١دا خراوەتە پیش چاو، لەسەرهەموو شەڕی شۆڕشگێڕی گەل، پلانسازی سەردەمی تێکۆشانی نوێ دەستنیشانکراوە. لەم چوارچێوەیەدا، لە کۆێ بن با ببن، دەربارەی هەر جۆرە هێرشێک بۆسەر گەلەکەمان و هێزەکانمان، گەریلاکانی ئازادی بڕیاریان داوە بە شێوەیەکی فیدایی ئاپۆیی وڵامی دوژمن بدەنەوە و بە مسۆگەری بڕیاری سەرکەوتن دراوە.

لە کۆبوونەوەکەی ئێمەدا باس لەوەکراوە ، لە دۆخێکی ئاوەهادا کە گەلی ئێمە بە قۆناغێکی مێژووییدا تێپەڕدەبێت، کە لەلایەک پیلانگێڕان هێرشەکانی خۆیان بۆسەرکوردستان چڕتر کردووەتەوە، لەلایەکی ترەوە هەندێ هەڵوێستی ئەو پارچەیەی کوردستان کە بانگەشە دەکەن لەسەر ڕێبازی کوردستان سیاسەت دەکەن لەناو پلانی هاوبەشی دوژمندا جێیان گرتووە و زیانێکی گەورە دەدات لە دۆزی گەلی کورد و دۆخێکی شڵەژاو درووست دەکات، گرینگی هەڵویستێکی نەتەوەیی بۆ هەموو هێزە کوردستانییەکان دیاری کراوە، هەڵوستی تووندووتیژی لەناو کوردان ڕەتکراوەتەوە و دیاری کراوە کە چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە پێویستییەکی هەنووکەییە.

' بانگەوازی بۆ ئەو گەنجانەی کە دەیانهەویت بەشداری ناو ڕیزی گەریلا ببن'

لە کۆبوونەوەکەی ئێمەدا یەکێک لە بابەتەکان کە گرینگی خۆی هەیە بابەتی گەنجانە کە دەیانهەوێت بەشداری ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی ببن.هەرچەندە بەرێژەیەک بەشداری بووە،  کۆبوونەوەکەی ئێمە چەسپاندوویە، گەلێک گەنج لەگەل ئەوەی کە ویستیان بەشداری ناو ڕیزی گەریلا ببن نەیان تووانیبوو خۆیان بگەێننە ناوچەکانی ژێڕ کۆنتڕۆڵی گەریلا، بانگەوازیمان ئاراستەی هەموو گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان کردووە  کە بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان بگەێننە ناوچەکانی گەریلا زۆرتر بە شێوازی ڕیکخستنی جمووجووڵ بکەن، داوا لەو گەنجانە کراوە کە سەرەرای داخواز و هەوڵەکانیان نەگەیشتوونەتە ناوچەی گەریلا، خۆیان بگەێننە یەکینە خۆجێییە-ئۆتۆنۆمەکان لە بواری جیاجیاکاندا.

'تاکە ڕێگە پێوانی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە'

بڕیاری مێژوویی کە لەم قۆناغە گرینگ و هەستیارەدا بۆ ماوی ٩ڕۆژ بە دیالۆگی بەرفراوان و ئەنجامگەر گیراوە، بۆ سەرکەوتنی ساڵی ٢٠٢١ ببێتە هەنگاوێکی گرینگ.  لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورکی پیلانگێڕ کە لە نێوان ١٠ بۆ ١٣ی شوبات لە سەرهەرێمی گارێ دەستیپێکرد، وەڵامی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بووە ئەنجامی بەرچاوی ئەو کووبوونەوەی ئێمە لە گۆرەپانی شەڕدا، ئەو شێوە پرۆفیسیۆنەلەی کە نیشاندرا ئاماژەیەکی گیرینگە بۆ ساڵی پیشەڕوومان.

کۆبوونەوەکەی ئێمە تاکە پێوانی سەرکەوتن وەک تێکشکاندنی گەلەکۆمەی نێونەتەوەی  و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستنیشانکردووە و بڕیار لەسەری گیراوە کە لەسەر ئەم بنگەیە هەڵسووکەوت بکرێت. لەسەر ئەم بنگەیە ئێمە هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار بە هێڵی سەرفەرازی ڕێبەرئاپۆ و ڕۆحی قارەمانیەتی فەرماندەی نەمری ئێمە کە سالی دەرباز بووی بەشداری کاروانی نەمران بوون وەک، قاسم ئەنگین، عەگید جڤیان، یەڵماز دەرسیم، ژین جەزیر، دڵشێر هەرەکۆل، عەگید گارزان، ئامارا ڕووناهی، لەیلا ئاگری، بارگران ئەرکەندی، ئاریانا بارانان، دیاری دەکین و لەسەر ڕێگەی ئازادی گەلەکەمان و ڕێبەرایەتی بە شێوازێکی فیدایی خەبات بکەین و بڕیاری سەرکەوتنمان داوە، لەم سەردەمەی تێکۆشانی مێژووییدا هیوای سەرکەوتنی مەزنمان هەیە بۆ هەموو هاوڕێیان و هێزە تێکۆشەرەکەمان ."

ک-ش