کەرکوک، تەڤگەری ئازادی سەردانی گڵکۆی شەهیدانی کرد

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی سەردانێکی ڕێکخست بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان.

ئەمرۆ لە رۆژی عارفەدا وەکو نەریتێکی کۆمەڵایەتی و ئایینی کۆمەڵگای کوردستان و کۆمەڵگای ئیسلامی خەلکی سەردانی گۆری کەسوکاریان دەکەن ، تەڤگەری ئازادیش لە شاری کەرکوک وەکو خاوەنداریکردن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد.

ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە سەردانی کردنیاندا بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانیان کردەوە.

لە سەردانەکەیاندا بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان ئەندامانی ئەنجومەن و هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوک بەلێنیان دووپات کردەوە کە درێژەپێدەری ئەو رێگایە دەبن کە ئەو شەهیدانە لەپێناویدا شەهیدبوونە.

کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان سەبارەت بەسەردانیکردنی تەڤگەری ئازادی بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی: " سەرەتا بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانی جیهان دەکەین بە تایبەتی موسڵمانانی هەر چوارپارچەی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە وەکو کلتور و  نەریتێکی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکەمان رۆژانی پێش جەژن سەردانی گڵکۆی شەهیدان دەکەین، ئەمرۆ ئێمە وەکو ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی کۆمەلگای کوردستان سەردانی گڵکۆی پۆلێک شەهیدمان کردووە ئەو شەهیدانە کە لەپێناو پاراستنی خاک و کلتور و زمانی گەلەکەمان شەهیدبوونە."

هەروەها هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی سەبارت بە بەرخۆدانی (ئاڤاشین، زاب و مەتینا) بۆ ئاژانسەکەمان بەم شێوەیە دوا "لەئیستادا لە تەواوی ناوچەکانی هەرێـمی پاراستنی میدیا جەنگێکی نابەرامبەر و دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی ویژدانی بەرامبەر بە گەلەکمان هەڵگیرساوە و ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورک داگیرکردنی تەواوی خاکی کوردستانە و لەو جەنگەدا دەوڵەتی فاشستی تورک دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و مرۆیی چەکی کیمیای بەکارهێناوە."

لەکۆتایدا کۆمەڵ سەرمەد وتی: " لەکاتێکدا دوژمن لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکاتە سەر گەڵەکەمان پێوێستە ئەم شەهیدانە بەبیربێنینەوە کە چۆن خۆیان بەخشی بۆ ئازادکردنی کوردستان، لەئیستادا رۆڵەکانی گەلەکەمان بەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرخۆداێکی چارەنووس-سازدان، ئێمەش وەکو ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، لەسەر گۆڕی شەهیدان پەیمان دووپات دەکەینەوە کە درێژەپێدەری ئەو رێگایە دەبین کە ئەو شەهیدانە لەپێناویدا شەهیدبوونە و سەری رێزو نەوازش بۆ تەواوی شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین."

ف.ق