كتێبەكانی ڕێبەر ئۆجالان لە فێستیڤاڵی هەڵەبجە نمایش دەکرێن

لە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەدا كتێبەكانی ڕێبەر ئۆجالان و ساكینە جانسز نمایش دەکرێن.

فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە، بە تەنیا لە چوارچێوەی نمایشکردنی بەرهەمی کشتوکاڵیی و باخدارییدا بەرتەسک ناکرێتەوە، بەڵکو کلتور و هونەر و ئەدەب، بەشێکی کاریگەریی فێستیڤاڵەکە پێکدێنێت.

ئەمڕۆ، کە یەکەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە بوو، کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و شەهید ساکینە جانسز، یەکێک لە ئەندامانی دەستەی دامەزرینەری پەکەکە، نمایش کران.

سەردانیکەرانی فێستیڤاڵەکە بە گرنگییەوە لە کتێبەکان دەڕوانن و لە دوو ڕۆژی داهاتوی فێستیڤاڵەکەشدا، نمایشەکە بەردەام دەبێت.

ف.ق