کەژار: لەدژی ئەو دەسەڵاتەی دوژمنایەتی ژن دەکات تێکۆشان فراوانتر بکەن

کەژار رایگەیاند، لەدژی توندوتیژی سەر ژنان، خۆکوشتن، هاوسەرگیری بە منداڵی، چینایەتی ناموس، سیخوڕیکردن، کار نائەخلاقی و مادەی هوشبەر پێویستە بڵێین ئێدی بەسە.

کۆمەڵەی ژنان ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) بەبۆنەی هاتنی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێویەیە:

"بەرخۆدانی خوشکانی میرابێل ئەمڕۆ بووەتە هێڵی ئازادی بە ڕۆحی یاخیبوونی ژنان لە دژی توندوتیژی پیاوان. لە ساڵی 2021دا تێکۆشانێکی گەورە لە دژی شەڕ و توندوتیژی و کۆمەڵکوژی هەیە، هێرشی قڕکردن لەسەر بنەمای جینۆسایدی ژنان و کۆمەڵکوژکردنی کۆمەڵگا بەردەوامە.

شەڕی جینۆساید زیاتر لە دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژناندا دەبینرێت. لە هەمان کاتدا دەبینین کە سیاسەتی ڕەگەزی پیاوسالاری لە هەموو بوارێکی ژیاندا هەیە. دەبینرێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێڕوانینێکی زۆرداریش بەسەر ژنان و گەلاندا دەسەپێنرێت. ڕژێمی داگیرکەری ئێران دەستدرێژی و توندوتیژی دژی ژنان بەیاسایی دەکات .داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە یەکپارچەیی تێکۆشان لە دژی ئەم ڕژێمە پەرە پێبدەن.

کچان و ژنانی جیهان لەلایەن هێزەکانی دەوڵەت و چەتەکانی دەسەڵاتەوە و هێرشی بکوژانەوە دەکرێنە ئامانج. تێکۆشانی کەژار بەهێزکردنی ژنان و ڕووخاندنی تێڕوانینی فاشیستانەی ڕژێمی ئێرانە. ئێمە دەڵێین کە ڕزگاری کۆمەڵایەتی بە شۆڕشێکی تێگەیشتن بەدی دەهێنرێت.

ڕژێمی داگیرکەری ئێران نەک هەر لە کاتی ئاگردا، بەڵکو بە سیاسەتی تیرۆریزمی ستەمکارانە، هێرش دەکاتە سەر ژنان. ئەشکەنجەی ژنانی کورد و زیندانیانی سیاسیش لە زیندانەکاندا دەشاردرێتەوە.

هەڤاڵ زەینەپ جەلالیان لە زیندانێکی زۆر سەختدایە. زەینەب جەلالیان دەبێت ئازاد بکرێت. ئەم کارانە لەبەرچاوی جیهاندا دەکرێت و ئایا ئەمە گەورەترین توندوتیژی نییە؟

بەبۆنەی هاتنی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئێمە بانگ لە هەموو ژنانی کورد، عەرەب، فارس، ئازەری، بەلوچ و ئەفغان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەین کە ئەم چالاکیانە بە تەنها بۆ ژنان نین، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ژێردەستەیە و پێویستە بڕژێنە نێو شەوامەکان."

ف.ق