لە بانە کۆڵبەرێک کوژرا و سێ کۆڵبەریش بریندار بوون

بەهۆی هێرشێکی هێزەکانی رژێمی ئێران بۆسەر گروپێک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون.

کۆڵبەرنیوز رایگەیاند، شەوی ڕابردوو، لە خاڵی سنووریی “سەرداو”ی سەر بە شاری بانەی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی رژێمی ئێران، هێرشیان کردووەتە سەر گروپێک لە کۆڵبەران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، کۆڵبەرێک بەناوی ڕەسول کەریمی تەمەن ٣٢ ساڵ کوژراوە و سێ کۆڵبەری دیکە، بە ناوەکانی؛ ‘محەمەد، ڕامیار و شیرزاد’، برینداربوون.

ف.ق