لە بەدلیس ٢٤ کەسی بەهۆی بەشداریکردنیان لە یادی کۆمەڵکوژییەکەى پاریس دا زیندانیکرد

دەوڵەتی تورک بە پاساوی ئەوەى، لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا لە بەدلیس بەشدارییان لە چالاکیی ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ی پاریس دا کردووە، سزای زیندانیکردنی بەسەر ٢٤ کەس دا سەپاند.

دوای ٤ ساڵ لە ئەنجامدانی چالاکییەک بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژیی پاریس، دادگای دەوڵەتی تورک سزای زیندانیکردنی بەسەر ٢٤ کەس دا سەپاند، کە هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی تاتوان عەبدوڵا ئۆک، هاوسەرۆکی پێشووی موتکی ئەسمان گیوموش، هاوسەرۆکی پێشووی شار ئەنوەر بارین-یان لە ناودایە.

هەر یەک لەو ٢٤ کەسە سزای ساڵێک و ٣ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.

ژ.ت