لە دەرسیم بەفرێکی زۆر باری و ڕێگاکانی ٣١ گوند داخران

لە پارێزگای دەرسیمی باکووری کوردستان بەفرێکی زۆر باری و رێگاکانی ٣١ گوند داخران.

لە دوێنێوە لە دەرسیم بەفر دەبارێت و کاریگەری لەسەر هەموو پارێزگاکە کردووە.

بەهۆی بەفرەوە رێگای ١٠ گوندی خوزات، ٨ گوندی پولوور، ٦ گوندی پیلەموور، ٥ گوندی چەمیشگەزەک و ٢ گوندی قشلە داخران. هەروەها ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵ لەناو بەفردا گیریان خوارد و تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی پاککردنی ڕێگاکانن.

ف.ق