لە دۆسەڵدۆڵف کوردستانیان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد

کوردستانیان لە دۆسەڵدۆڵف بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

گروپی کاری کوردانی باشوری ئەفریقا و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشور، ماوەیەک لەمەوبەر لە هەموو دەڤەرەکانی جیهان کەمپینی ناردنی نامەیان دەستپێکردبوو، لەو چوارچێوەیەدا نامە بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رەوانەکران.

لە دۆسەڵدۆڵفیش بۆ جاری سێیەم بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، نامە بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رەوانەکران.

ف.ق