لە دژی سیستمی کۆن رووی لە رۆژ کرد

فاراشین زیلان گەریلاي یەژاستار هەر لە منداڵیيەوە بە هۆی زوڵم و سەرکوتکاری و تاوانەکانی داگیرکەرانەوە توڕەیی بەرامبەر بە دوژمن چووبووە دڵییەوە، لە ساڵی ٢٠١٩ لە شەڕێکی قارەمانانەدا تاوەکو دوا فیشەکی شەڕی کرد و شەهید بوو.

گەنجانی کورد بە فەلسەفە و رۆح و وەرەی تێکۆشانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد خۆیان بەو ئاستە گەیاندووە، کە داهاتوو و چارەنووسی خۆیان لەسەر دەستی خۆیان دیاری بکەن. دەوڵەتی تورک لەو راستییە تێگەیشتووە و بۆ ئەوەى رێ لەوە بگرێت زۆر لە هەوڵدایە. بێریڤان باتی (فاراشین زیلان) یەکێک لەو گەنجانە بوو، کە لە ئامەد بەشداری ریزەکانی تێکۆشان بوو.

بێریڤان بە هەڵوێستی وڵاتپارێزیی بە هێزەوە، هەموو ئەرکەکاني سەرکەوتانە بە ئەنجام دەگەیاند. فاراشین بە بەردەوامی ناکۆکیی توندی لەگەڵ سیستمی داسەپاودا هەبوو، بۆ ئەوەى درێژە بە رێگاى هاوڕێ بێریڤان بدات، ناوی بێریڤانی بۆ خۆی هەڵبژارد و لە ساڵی ٢٠١٣دا بەشداری ناو ریزەکانى گەریلا بوو. بووە گەریلایەک، کە هەموو کات لێوانلێو بوو لە خرۆشان و ئازایەتی و ورە و رەنجدان. گەریلا فاراشین بە جەوهەری هۆشمەندیی ژنەوە بووە نمونەیەکی بەرچاو و هەڵکەوتوی ئەو هێزە، کە فەلسەفەى ژنی ئافراندووە.

بێریڤان فاراشین گەریلای یەژاستار هەر لە تەمەنی منداڵیەوە بەوهۆی زۆڵم و سەرکوتی داگیرکەرانەوە توڕەیی و رق بەرامبەر بە دوژمن چووبووە دڵییەوە، بۆیە بە ورە و ئیرادەیەکی بەهێز و پێداگرانەوە ساڵی ٢٠١٦ رووی لە ئامەد و لەو خاکە کرد کە تیایدا لە دایکبووە. بە حەماسەت و خرۆشان و جدیەتێکی گەورەوە بووە شەڕڤانی رێگای شۆڕش.

گەریلای یەژاستار بێریڤان فاراشین لەو خاکەدا کە تیایدا لە دایکبووە رێپێوان و گەشتی شۆڕشگێڕیی ئەنجام دەدا لەسەر داوا و بڕوای خۆی لە دژی سیاسەتی لە ناوبردن و سڕینەوەی گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هەموو کات بەشداریی لە چالاکییەکاندا دەکرد. گەریلا فاراشین لە ناو تێکۆشانێکی چالاکدا بوو و ساڵی ٢٠١٩ لە شەڕێکدا لە دژی دوژمن تاوەکو دوا فیشەکی بە قارەمانی لە دژی دوژمن شەڕی کرد و چووە ریزی کاروانی شەهیدانەوە.

ژ.ت