لە دژی ئۆتۆمبێلی کۆمیسەری دژە تیرۆری مێردین چالاکی ئەنجامدرا

هەبەدەهە رایگەیاند، لە دژی ئۆتۆمبێلی کۆمیسەری دژە تیرۆری دەوڵەتى تورک لە مێردین چالاکییان ئەنجامداوە.

هەبەدەهەی کوردستان لەبارەی چالاکییەکەیان راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، "لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١دا لە گەڕەکی ١٣ی مارت لە مێردین ئۆتۆمبێلی ئایهان ئیکیزدەرە کۆمیسەری دژە تیرۆری دەوڵەتی تورک لە مێردین بە ژمارە ٣٣ ئەی ی ٥٤٥ لەلایەن جەنگاوەرەکانمانەوە سوتێنرا. ژمارەیەکی زۆر ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس رۆیشتن بۆ شوێنی رووداوەکە. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلی ئەو فەرماندەیی دژە تیرۆری دەوڵەتی تورک بە تەواوی سوتا".

ژ.ت