لە کێڵگەی بای حەسەنی کەرکوک بیرە نەوتێک تەقێنرایەوە

لە کێڵگەی بای حەسەنی کەرکوک بیرە نەوتێکی تەقێنرایەوە و تەقاندنەوەکەش دەخرێتە ئەستۆی چەتەکای داعش.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی ئێراق، چەتەکانی داعش بیرە نەوتی ژمارە ١٠٥ی کێڵگەی (بای حەسەن)ی سەر بە پارێزگای کەرکوکی باشوری کودستانیان تەقاندووەتەوە کە  ڕۆژانە نزیکەی  دوو هەزار بەرمیل نەوتی خاوی لێدەردەهێنرێت.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئێراقیش ڕایگەیاندوە: بە گوێرەی زانیاری هەواڵگری، چەتەکانی داعش بیرە نەوتەکەیان تەقاندوەتەوە و پلانیانشیان داڕشتووە بۆ هێرشکردنەسەر کێڵگەی خەبازی نەوت لە ڕۆژئاوای کەرکوک.

شایانی باسە، کێڵگەی نەوتی بای حەسەن دەکەوێتە گوندی بای حەسەنکە ٥٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری کەرکوکەوە دوور. لە ساڵی ١٩٥٩وە دەرهێنانی نەوت تێیدا دەستیپێکردەوا. کێڵگەکە لە ١٩٦ بیرە نەوت پێکدێت و ڕۆژانە نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی لێدەردەهێنرێت. ئەرکی پاراستنی گێڵگەکە، بەپێی گرێبەستێک لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ئێراقدا، ئەرکی پارێزگاری گێڵگەکە بە خەڵکی گوندەکە سپێردراوە.

هـ.هـ