لە کەرکوک ٨ مارس پێرۆزکرا

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە بەشداری ژمارەیەک لە ژنانی کەرکوک بە ئاهەنگێک ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی پێرۆز کرد.

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی شارەکە لە بارەگای سەرەکی خۆی لە کەرکوک ٨ مارس ڕۆژی جیهنای ژنانی پێرۆز کرد.

 لە پێرۆزباییەکەدا سازان فەرهاد لەسەر ناوی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان پەیامێکی خوێندەوە و وتی:"٨ی مارس بکەینە سەرەتایەکی نوێ و بەهەڵوێست ‌و بۆ یەکڕیزیی ژنان لەم هەرێمەدا تێبکۆشین لەپێناو بەدیهێنانی ژیانێکی بەنرخ بۆ کۆمەڵگە، با تێبکۆشین بەرامبەر کۆمەڵکوژیی ژنان و هاوسەنگی ڕەگەزی بکەینە هەنگاوێک بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان کە ژن و پیاو تێیدا لەکار و ئەرکەکان و بڕیارەکاندا هاوبیر و یەکسان بن، بۆئەوەی تاک و خێزانێکی تەندروست بەرهەم بێت بۆ بەڕێوەبردنی وڵات”.

لە دوای خوێندەنەوەی پەیامەکە بەرێوەبەرانی ڕێکخراوەکە گوڵ و خۆشەویستی و یەک ڕێزی ژنانیان بەسەر بەشداربواندا بەخشیەوە و دواتر بە ئاهەنگ و شادی کۆتاییان بە ئاهەنگەکە.

ف.ق