لە کەرکوک گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەردەمی داعش دۆزرایەوە

گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له ‌باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك دۆزرایەوە كه‌ ڕوفاتی ٤٥ كه‌سی تێدایه‌.

پۆلیسی فیدراڵی ڕایگەیاند، لە گوندی عەلوک لە شارۆچکەی ڕیاز، گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەردەمی داعشیان دۆزیوەتەوە کە ڕوفاتی ٤٥ کەسی تێدایە.

پۆلیسی فیدراڵی باسی لەوە کردووە، چاودێری گۆڕە بەکۆمەڵەکە دەکەن تا لە کاتێکی نزیکدا تیمی شارەزا دەست بە هەڵدانەوەیان دەکات.

ف.ق