لە کەرکوک تەقینەوەیەک ڕوویدا و ئەفسەرێک و دوو سەربازی عێراق کوژران
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە لە سنووری شارۆچکەی داقوق، ئەفسەرێک و دوو سەربازی عێراق گیانیان لەدەستدا.
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە لە سنووری شارۆچکەی داقوق، ئەفسەرێک و دوو سەربازی عێراق گیانیان لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان گوندی قەهارە و خاشە لە باشوری شارۆچکەی داقوق لە سنووری پارێزگای کەرکوک، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی فەوجی دووی سەر بە لیوای ٤٥ی عێراقدا تەقییەوە.
بەپێی زانیارییەکان، جگە لە گیانلەدەستدانی ئەفسەرێک و دوو سەرباز، سەربازێکی دیکە بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک کراوە.
ف.ق