لە قۆسەر دوای ئاهەنگی نەورۆز شەڕ لەنێوان گەنجان و پۆلیس روویدا

دوای ئاهەنگی نەورۆز، لە ناوچەی قۆسەری مێردین، گەل دەستی بە رێپێوان کرد و بە بەرد وڵامی پۆلیسیان دایەوە.

دوای ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچەی قۆسەر، بە هەزاران کەس رێپێوانیان ئەنجامدا.

گەل رێگریەکانی پۆلیسیان تێپەڕاند و بە وتنەوەی دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' بەرەو شەقامی نەخۆشخانەی بەرێ رێپێوانیان کرد.

ئۆتۆمبێڵە زرێپۆشەکانی پۆلیس رێگریان کرد، جەماوەر گوێی بە رێگریەکان نەدا و بەردەوامی بە رێپێوانەکەدا. پۆلیس بە گازی بیبەر و ئاوی بەهێز هێرشی کرد.

گەنجان بەرد و شوشەی ئاویان گرتە پۆلیسەکان. شەڕی نێوان گەنجان و پۆلیس لە کۆڵانەکان بڵاوبووەوە و ماوەیەک بەردەوام بوو. گەنجان لەدژی پۆلیس دەستیان بەرزکردەوە و نیشانەی سەرکەوتنیان پیشاندا. بە تایبەتی دایکان لەدژی پۆلیس وەستانەوە و بەرەو زرێپۆشەکانی پۆلیس دەچوون.

چالاکی دوای بڵاوبوونەوەی گەنجان کۆتایی هات.

ف.ق