لە شەنگال پلانێکی نوێ خراوەتەوەگەڕ

لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا کاتێ داگیرکردنی شەنگال لە لایەن داعشەوە دەستی پێکرد یەک سەربازی عێراقی لە شەنگال نەبوو، بەڵام لە دوای فەرمان کاتێ ئێزیدییەکان پەرەیان بە سیتەمی خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستن دا...

لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا کاتێ داگیرکردنی شەنگال لە لایەن داعشەوە دەستی پێکرد یەک سەربازی عێراقی لە شەنگال نەبوو، بەڵام لە دوای فەرمان کاتێ ئێزیدییەکان پەرەیان بە سیتەمی خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستن دا، دەیان هەزار سەرباز لە دژی خەڵکی شەنگال مۆڵدران. دوای هاوپەیمانی ئەنقەرە - هەلێر - بەغدا کە لە ٩ی تشرینی یەکەمدا ڕاگەیەندرا و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی کرا، سوپای عێراق لە خاکەوە هێرشی کردە سەر خۆبەڕێوەبەری شەنگال و دەوڵەتی تورکیش بە هێرشی ئاسمانی پاڵپشتی کرد، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا دەیان ئێزدی کۆمەڵکوژ کران.

کاتێ هاوپەیمانی ئەنقەرە – هەولێر- بەغدا بینیان ئێزدییەکان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە پاشەکشە ناکەن، ئەمجارەیان پیلانێکی گشتگیرتری پاکتاوکارانەیان خستە بەرنامەی کارییانەوە. دەوڵەتی تورک کاتێ ڕۆژی ١٧ی نیسان دەستی بە هێرشێکی هەمەلایەنە کرد بۆ سەر ناوچەکانی پاراستنی مەدیا، سوپای عێراق ڕۆژی دواتر هێرشی کردە سەر خاڵەکانی ئاسایش و یەبەشە-یەژەشە لە شەنگال. لە بەرامبەر بەرخودانی هاوبەشی یەبەشە- یەژەشە و خەڵکی ئێزیدی شەنگال، سوپای عێراق ناچار ما پاشەکشە بکات. مستەفا کازمی دوای پێداگرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی نوێ، کە زانی ناتوانێ ئەو هێرشە ئەنجام بدات ئەمجارەش پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەنگال بەرێی کادرەکانی خۆی دەستی بە زنجیرەیەک کاری گێرەشوێنانە کرد.

پارتی دیموکراتی کوردستان پارەی بەسەر چەند دامودەزگا، ڕێکخراو و کەسانی نێو عەشیرەتی بەرچاو و تۆڕە بەکرێگیراوەکاندا دابەشکرد و لەو ڕێیەوە خەڵکی شەنگالی لە دژی یەبەشە -یەژەشە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگالی تاودا. کاتێک پارتی شکستی هێنا لە بەدەستهێنانی ئەنجامێکی ئەوتۆ لەو هەوڵانەی، جارێکی تر لە چوارچێوەی هاوپەیمانی سێ قۆڵیدا دەستی بە هێرش کردەوە بۆ سەر شەنگال، ئەمجارەیان بە گەمەیەکی چەپەڵتر خەڵکی مەدەنی کردە ئامانج. بەو شێوەیە: جێی دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال، ئەنجومەن و دەزگاکانیانی، بە شێوەی سیستەماتیک لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دەوڵەتی تورکەوە کردە ئامانجی هێرش. لە هەمان کاتدا چەندین هاوڵاتی سڤیل کرانە ئامانج. دواتر پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێکخستنکردنی توڕەیی و کاردانەوەی کەسوکاری ئەو هاوڵاتیانەی لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا کوژران، خەڵکی ئێزیدی دژی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی تاو دەدا و بەو شێوەیەش خەڵکی شەنگال هاندا بۆ کردەوەی تێکدەر لە دژی خۆبەڕێوەبەرییەکەی خۆیان.

لە باکوری کوردستان، لە ڕۆژاڤا، لە ناو ئێزدییەکانی شەنگالدا، بنکەیەکی دژە شۆڕش لە دژی شۆڕش رێکدەخەن. لە ١٥ی حوزەیراندا نمونەی یەکەم دوای هێرشەکانی سەر دوکاندارەکان لە نزیک ئەنجومەنی خەڵکی سینونێ ڕێکخرا.

خەڵکی شەنگال دەبێت ئەم پیلانە نەگریسە ببینن و ڕێگە نەدەن بە دەزگای ئیستخبارات تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان کە بنکەی جەماوەری خۆیان ڕێک بخەن، بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو پیلانە نەگریسە دەبێ هاوپەیمانی و هاوپشتی خۆیان بەهێزتر بکەن.

ژ.ت