لە شرنەخ ٢ کەس سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا

دوو کەس لەو ٦ کەسە، کە لە شرناخ ڕاپێچی دادگا کرابون سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا و ماوەی راگرتنی ١٠ کەسیش بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ درێژکرایەوە.

لە ناوچەی جزیر، سلۆپی، هەزەخ و ئەلکێ لە شرنەخ و لە سێرت و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی لە شرنەخ ٦ کەس لەو دەستگیرکراوانە دوای ئەوەى لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس دا لێکۆڵێنەوەیان لەگەڵ کرا، رەوانەى دادگا  کران.

دوای وەرگرتنی وتەکان، عەزیز سۆنمەز، حەسەن ئایدین، مەدیا هەزار، ئیسماعیل نەرسە، عەگید ئیشکلی و ئیدریس کایا ئاڵپ ڕانەی دادگا کران.

ئەو کەسانەى رەوانەى دادگای سزاکان کران، بۆ هەر یەک لە حەسەن ئایدین بەڕێوەبەری کۆمەڵەی زمان و ڕۆشنبیریی برجا بەلەک و عەزیز سۆنمەز سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو. مەدیا هەزەر، ئیسماعیل نەرسە، ئیدریس کایا ئاڵپ و عەگید ئیشکلی ئازادکران.

هەروەها راگرتنی ١٠ کەسی تر لەو دەستگیرکراوانە لەلای پۆلیس بۆ ماوەی ٤ ڕۆژی تر درێژکرایەوە.

ژ.ت