لە سلێمانی بەبۆنەی ٢٥ نۆڤەمبەرەوە چالاکی ئەنجامدرا

لە باخی گشتی شاری سلێمانی، لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و لە چوارچێوەی کەمپەینی “یەکڕیزیی ژنان دژی توندوتیژیی و داگیرکاری گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

کەمپەینی “یەکڕیزیی ژنان دژی توندوتیژیی و داگیرکاری” بە بۆنەوەی ٢٥ نۆڤەمبەر ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانەوە، چالاکیەکی لەشاری سلێمانی ئەنجامدا، ڕێکخراوی هونەری نوێگەر، شانۆگەرییەکی لەبارەی توندوتیژییەکانی دژی ژنان پێشکەش کرد.

لە گردبوونەوەکەدا دروشمەکانی ( ژن، ژیان، ئازادی – بەرەنگاری توندوتیژیی بۆ سەر ژنان دەبینەوە- توندوتیژیی و داگیرکاریی دوو ڕووی یەک دراون) وترانەوە، دواتر لەلایەن گروپی کەوانی زێڕین لە ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری، چالاکیەک دەربارەی توندوتیژیی بۆ سەر ژنان پێشکەشکرا.

لە گردبوونەوەکەدا سۆما فەرهاد، ئەندامی ڕژاک و کەمپەینی ‘یەکڕیزیی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاریی’، بەیاننامەی کەمپەینەکەی خوێندەوە، و رایگەیاند، "توندوتیژیی لە هەموو جیهاندا بەشێوەی سیستماتیک بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت، کوردستان و عێراقیش توندوتیژییەکان بەرامبەر بە ژنان لە ئاستێکی مەترسیداردان، یاساکانیش کە دەردەچن لە بەرژەوەندی ژناندا نییە."

ف.ق