لە سلێمانی پانێلێک بۆ ٤ ژنە هونەرمەند رێکخرا

ناوەندی ژنەلۆژی لە سلێمانی پانێلکی لە ژێر ناونیشانی (ئەزموونی ژنانی هونەرمەند  ڕوانگەی ژنە لۆژی) بۆ چوار ژنانی هونەمەند ڕێکخست.

ناوەندی ژنەلۆژی باشوری کوردستان پانێڵێکی بۆ خەندە  حەمید، زەهرا دۆگان، ڕۆژگار مەحمود و نیگها ئاکسڵ ڕێکخست، پانێڵەکە لە ژێر ناونیشانی (ئەزموونی ژنانی هەنەرمەند و ڕوانگەی ژنە لۆژی) بەرێوەچوو.

"هونەر وەک ڕێچکەێک"

لەسەرەتای پانێلەکەدا بەڵگە فلمێک لە سەر کار و خەباتی ژنەلۆژی بۆ ئامادەبوان نیشاندرا، دواتر ڕۆژگار مەحمود وەک ژنە هونەرمەندێک  لە ژێر ناونیشانی (هونەر وەک ڕێچکەیەک) بەردەوامی بە پانێلەکەدا. سەرەتا ئەو ژنە هونەرمەندە باسی لە ئەزموونەکانی خۆێکرد و وتی" لە ماوەی ڕابردوودا، لە ساڵی ٢٠٠٨ ماڵێکی چۆڵیان ئاوەدان کردۆتەوە و کردیان بە ناوەندی هونەری بۆ ئەوەی ژنان سەردانی بکەن و تێدا یەکتر بناسن و کێشەکانی خۆیان بۆ یەکتر باس بکەن،  لە ساڵی ٢٠١١ کاتێک خۆپێشان لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد بەڵام جێگای ژن و پێاو لە ناو خۆپێشاندانەکان جییاکرابوەوە، ئەوەش جێگای ڕەخنە بوو، من وەک تێكشاندی ئەو عەقڵیەتە چەند بوكەڵێکی ژنانم دروستکرد لە ناو ڕیزی پیاواندا".

ئەو ژنە هونەرمەندە باسی لە بەشێك لە خەباتە ژینگە پارێزیەکانی خۆێکرد رایگەیاند:" لە یەکێک لە پارەکەکانی یاری منداڵان تەلی دڕکاوی هەبوو کە منداڵان پێی بریندار دەبوون و ئەو تەلەمان کۆکردەوە و گۆرێمان بۆ پرۆژەیەکی هونەری جوان کە هەموو کەس چێژ لە سەیرکردنی ببینن نەک پێ بریندرا بن".

ئەوە ژنە هونەرمەندە وتیشی، هونەر دەکرێت بکرێتە بەرەنگاربوونەوەیەکی باش بۆ کێشەکانی ژنان، پێشاندنی چارەسەر و نمایشکردنی هەستەکانی، لەم بوارەشدا پێشکەوتنی باش هەیە و ئیستا کورد ژنی بە تونای هەیە بۆیە لەم بوارە پێشەنگایەتی دەکەن.

لە درێژەی پانێلەکەدا ژنە هونەرمەند زەهرا دۆگان بابەتێکی پێشەکەش کرد و باسی لە کارە هونەریەکانی خۆیکرد وتی:" لە دوای ئەوەی زانکۆی ئامەد بەشی هونەرە جوانەکام تەواو کرد و دەستم بە لێگەرێن کرد،  لە سالی ٢٠١٦ لە باکوری کوردستان  بەتایبەتی لە نسێبین بەرخودانێکی مەزن پێشکەوت منیش لەوێبووم، لە ئەنجامدا دەوڵەتی تورکیا شاری نسێبینی وێرانکرد، منێش یەکێک لەو وێنانەی کە سەربازەکانی دەوڵەتی تورکیا گرتبوویان، کردمە تابلۆ کە  باس لە دڕندەیی دەوڵەتی تورک دەکات لەبەرامبەر کۆمەڵگای کوردی، بەڵام دەوڵەتی تورکیا سێ ساڵ سزای زیندانی بەسەرمدا سەپاند، بەڵام ئەوەی  بۆ من شانازیە کە توانیم بە وێنەیەک بەشێکی بچووک لە دڕندەیی دەوڵەتی تورکیا پێشان بدەم، وێنەکەم بەناو بانگ بوو، بەڵام من ئاگام لێ نەبوو کە وێنەکەم بەناوبانگبووە، کاتێک لە زیندان ئازاد بووم، ئینجا زانیم کە وێنەکەم دەنگ دانەوەی هەبوە.

ئەو ژنە هونەردمەندە باسی ژیانی خۆی لەناو زینداندا کرد وتی:" لە زیندان ئامرازی دروستکردنی وێنە قەدەغەبوو، رێگەیان نەدەدا وێنە دروست بکەم، بەڵام ئێمە کورد کاتی وتمان شتێک دەکەین واتا دەیکەین، بۆیە من لە زیندان بە قژی بڕاوی هاوڕی ژنەکانم، بە باڵ پەری چۆلەکە، بە کراسی خۆم تابلۆم دروست دەکرد، بەم شێوازە کارەکانی دەوڵەتی تورکیام شەرمەزار دەکرد، شێوازەکانی تری کارەکانم بۆ شەرمەزارکردنی زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا خوێنی سویی مانگانەی خۆم دەکردە ناو نامەوە دەم دایە دەستی گاردیانەکانی زیندان لەبەر ئەوەی ئەوان پێان حەرامە بەدەستی خۆیان بیگرن.

لە دوای ئەوەی لە زیندام ئازاد بووم بۆ ئەوەی جارێکی تر نەچمە زیندان وڵاتم بە جێهێشت چومە ئەورپا، بەڵام لە ئەوروپا هەوڵیان دەدا کار لەسەر شەخسی من بکەن و من پۆپیلەر بکەن بەڵام ئامادەنین لەسەر گەلەکەم کار بکەن، من ئەو کارەی ئەوروپا ڕەخنە دەکەم کار لەسەر تاک دەکەن نەک کۆمەڵگە لە ئەنجامی بەرخودانی ژنان ئەو کەسایەتیەم لێ دروست بوە، نەک شەخسی خۆم، من هێزی خۆم لە ژنان وەردەگرم."

"ڕوانگەی ژنەلۆژی بۆ هونەر"

لە بەشی سێیەمی پانێڵەکەدا نیگها ئاکسێل بابەتێکی پێكشەش کرد لە ژێر ناونیشانی (ڕوانگەی ژنەلۆژی بۆ هونەر) وتی" ژنەلۆژی وەک وشە ناوێکی نوێیە، بەڵام لە ڕاستیدا ژنەلۆژی کۆکراوەی رەنج و خەباتی هەزاران ساڵەی ژنانە، زانستی ژنەلۆژی فێڕمان دەکات چۆن جوان بژین، ژنەلۆژی فێرمان دەکات بە شێوازێکی ئەتیک و ئەستەتیک بژین، واتا ژنەلۆژی لە وڵامی پرسیاری چۆن جوان باش بژین دەگرێت.

زانستی پۆزەتیڤ کە زانستی دەسەڵاتدار و پێاو سالاریە، هەموو بەشەکانی ژیانی وەک زانست و هونەری پارچە پارچە کردوە، بەڵام لە زانستی ژنەلۆژیدا هەموو زانستەکان وابەستەی یەکن و لەیەکتر دوور نین و پارچە نین، ئەو زانستە کار دەکات بۆ ئەوەی ژیانێکی جوان دروستبکات، هەموو زانیاریەکان بۆ ژیان بۆ کۆمەڵگا کۆدەکاتەوە، ژیانێکی ژینگەپارێز بۆ کۆمەڵگا و بۆ ژن دابین دەکات."

نیگها ئاکسێل ئاماژەی بەوەدا، زۆر جار پرسیار دەکرێت بۆچی ژنەلۆژی بەڵام بۆچی پیاوەلۆژی نیە؟  ئێمە دەڵین ئەو سیستمەی  ئیستا هەیە پیاو دروستی کردوە، ئەو سیستمەی کە هەیە، بەڵام  دەمانەوێت زانستی ژن پێشبخەین، بۆ ژیانێکی جوانتر بۆ ژنان و بۆ کۆمەڵگا."

لە کۆتای پانێڵەکە ئامادەبوان بە پرسیار و بۆچونەکانیان بەشداریان لە پانێلەکەدا کرد.

ف.ق