لە سیرت لە دژی گۆشەگیری ڕێپێوان ئەنجامدرا

لە شاری سیرت لە چوارچێوەی 'کاتی ئازادییە'دا رێپێوانێک لەدژی قەدەغەکان ئەنجامدرا.

چالاکیەکە بە پێشەنگایەتی "کۆمەڵەی ڕۆشنبیری ، یەکیتی، پشتیوانی لەو خێزانانەی کە لە گیانیان لە دەستداوە (MEBYA-DER)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی یاسایی و پشتیوانی لە خانەوادەی زیندانیان و سزادراوان (MED TUHAD-FED) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کاتی ئازادیە'دا لە گۆڕەپانی نەورۆزی گەڕەکی بارشی سێرت ئەنجامدرا. جەماوەر لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپەی سێرت کۆبووە.

لە رێپێوانەکەدا، دۆڤیزی "گۆشەگیری قبوڵ ناکرێت" و "گۆشەگیری تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە" بەرزکرایەوە.

بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک  (کەجەدە) ، فەلەکناس ئوجا ، حەبیب ئەکسیک، حسێن کاچماز و سیدیک تاش پەرلەمانتارانی هەدەپە ، سۆنگول کۆکماز هاوسەرۆکی شارەوانی باتمان ، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و زۆر کەس بەشداریان کرد. لە دژی ئەو پۆلیسانەی کە ڕێگەیان نەدا کۆنگرەی رۆژنامەنووسی ئەنجام بدرێت، جەماوەر دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'ژن، ژیان، ئازادی'، 'ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین' و 'بژی بەرخۆدانی زیندانەکان'یان وتەوە.

جەماوەرەکە کە ئاستەنگیەکانی پۆلیسیان شەرمەزار کرد، لە سەر رێگەی ئایدینلاران رێپێوانیان کرد. لە درێژەی رێپێوانەکەدا دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' وترانەوە.

دوکاندار و هاوڵاتیانی دەوروبەریش بە چەپڵە لێدان و نیشانەی سەرکەوتن پشتیوانییان لە رێپێوانەکە کرد.

ف.ق