لە تەقینەوەی مین دا کۆڵبەرێک بریندار بوو

لە ناوچەی سنووری نەوسود بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە کۆڵبەریەک بەسەختی برینداربوو.

یاسر سەحرایی خەڵکی شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاتێک لە سنووری شوێشمەی سەر بە نەوسود کۆڵبەریی دەکرد، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو، بە سەختی لە قاچەوە برینداربوو.

دانیشتوانی ناوچەکە بۆ چارەسەرکردنی برینەکەى، یاسر سەحراییان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەوە لە کاتێکدایە دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاندبوو، ناوچە مینڕێژکراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە کرماشان لە مین پاک کردووەتەوە و بۆ ئەوەش مەراسیمیان ئەنجام دابوو، بەڵام بە پێچەوانەى وتەى دەوڵەتی ئێران، هێشتا مین لە سنوورەکاندا خەڵکی ناوچەکە دەکاتە قوربانی.

ژ.ت