لە ورمێ کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و کۆڵبەرێکیش برینداربوو

کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگەی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی کورد بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی هێزە چەکدارەرکانی ڕژیمی ئێران، خۆی خستە ڕووبارێکەوە و خنکا، کۆڵبەرێکی تریش لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار بریندارکرا.

بەپێی هەوالیکی کۆڵبەرنیوز، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچە سنووورییەکانی پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆسەیان بۆ کۆڵبەران داناوە و لە ئەنجامی ئەو بۆسانەدا، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندارکراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، دوێنێ لە ناوچە سنوورییەکانی شاری ورمێ، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران بۆ گروپیک لە کۆڵبەران بۆسەیان داناوە، کۆڵبەرێک بەناوی ‘پەروێز جەباری’ تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی گوندی مەنسوورئاوا سەربە مەرگەوەری ئورمیە بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی هێزەکانی دەسەڵاتەوە، خۆی دەخاتە ئاوی ڕووبارێکەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدەدات.

هەروەها هاتووە: ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئیران لە خاڵی سنووری ماشکانی سەربە پیرانشار لە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵارتی کوردستان، تەقەیان لە گروپیک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامیدا، کۆڵبەرێکیان بەناو “ئاکۆ قادری” ببریندارکردووە، ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار.

ک٠ش