لە ئامەد لە دژی گۆشەگیری چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا

ئەندامانی ( DÎK) ویستیان بە ڕاگەیەنراوێک سەرەنج بخەنە سەر مانگرتن لەخوارد، بەڵام پۆلیس ڕێگری کرد. ئەوانیش بە دوو گرووپ چالاکی دانیشتن-یان دەستپێکرد.

مانگرتن لەخواردن لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٣مانگی دەربازکرد.

بە ئامانجی تیشک خستنەسەر مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا و کوردستان ،لە پارکی کۆشوویولووی ناوچەی ڕەزانێ-ی ئامەد هەرهەفتە ڕاگەیەنراو دەدرێت. چالاکی ئەم هەفتەیە بە پیشەنگایەتی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک ئەنجامدرا. ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە، دەبەپە و تەڤگەری ژنی ئازاد بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. ڕەمزیە تۆسوون ئەندام پەرلمانی هەدەپەی ئامەدیش بەشداری چالاکییەکە بوو.

' چالاکی دانیشتن'

پیش ئەوەی ڕاگەیەنراوەکە بدرێت، پۆلیسی تورک بە زرێپۆش و ئۆتۆمبیل پارکەکەیان گەمارۆداوە. ئەو کەسانەی کە بۆ ڕاگەیەنراوەکە هاتبوون لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران. بەهۆی ئەوەی کە پۆلیس ڕێگەی نەدا کە ڕاگەیەنراوەکە بدرێت، جەماوەر بوونە دوو گروپ و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.

ک-ش