لە ئامەد میتینگی هەدەپە بە بەشداری دەیان هەزار کەس دەستیپێکرد

میتینگی هەدەپە بە دروشمی ' ئێمە چارەسەرین' لە گۆڕەپانی ئیستاسیۆن، لەگەڵ هەوڵە تێدەریەکانی پۆلیس، بو سرودی ' چەرخی شۆڕش دەستیپێکرد. گوڵستان ئاکسوری هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد وتی، " ئامەد هیوای دیموکراسیە و سەرکەوتن لەگەڵ خۆی دەهێنێت."

میتینگی هەرێمی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە بە دروشمی 'ئێمە چارەسەرین، نا بۆ شەڕ و داگیرکەری' لە گۆڕەپانی ئیستاسیۆنی ئامەد، بە بەشداری دەیان هەزار کەس بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. لەگەڵ ئەوەی کەشوهەوا گەرمە، لە روحا، دیلۆک، سەمسور، دێرسم، ئێلی، شڕنەخ، وان و شارەکانی دیکەی باکوری کوردستان بە دەیان هەزار کەس بەشداریان لە میتینگەکەدا کرد.

لە میتینگەکەدا میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی گشتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) و سالیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان قسە دەکەن. چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، توهای – دەر، مەبیا – دەر، مەد – دەر، توهاد فەد، کۆمەڵەی ژنانی رۆسا، ئوهەدە، ئیهادە، دیک، گۆچ – دەر، کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات و کۆمەڵەی ٧٨ بەشداریان لە میتینگەکەدا کرد.

بە دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' وڵامی پۆلیسی تورک درایەوە

لە گۆڕەپانی ئیستاسیۆن بە دەیان هەزار کەس، دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ'، ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' زیندانیانی سیاسی شەرەفی ئێمەن' وترانەوە.

هەرچەندە پۆلیسی تورک ویستی دەستوەردان بکات، بەڵام جەماوەر سرودی ' چەرخی شۆڕشی' وتەوە و دروشمی ' ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین' وتەوە.

پۆلیس دەستی بەسەر پۆستەری ئایسەل توغلوکدا گرت. بۆیەش لەنێوان جەماوەر و پۆلیسدا ئاڵۆزی دروست بوو. عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپە ناڕەزایی بەرانبەر پۆلیس تورک پیشاندا و رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد، هەوڵی تێدەرانە دەکات. ئۆجالان ویستی کە پۆلیس بکشێتەوە.

دەرفەتی چارەسەری هەیە

دوای هەوڵی پۆلیسی تورک بۆ تێکدەری، لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکاری میتینگەکە محەمەد شیرین شەهید قسەی کرد. شەهیر رایگەیاند کە ئێستا یەکێک لە گەورەترین قەیرانەکانی مێژوو هەیە و وتی، " دەرفەتی گەورەی چارەسەری هەیە. ئێمە بە هەزاران ئازادیخوازی ئەم گۆڕەپانە دەڵێین کە چارەسەری ئێمەین."

ئەمە گۆڕەپان و ئەمەش گەل

گوڵستان ئاتاسوی هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد سڵاوی لە جەماوەر کرد و وتی، " داواکاری ئازادی، هەستێکی ئەوەندە بەهێزە کە هیچ شتێک ناتوانێت لەبەردەمی خۆی بگرێت. سەلماندنی ئەوەش، گۆڕەپانی ئیستاسیۆنە. ئامەد جارێکی دیکە مێژوو دەنووسێتەوە. وانەیەکی باش فێری ئەو کەسانە دەکەن کە هیوایان بە شەڕ، دوژمنایەتی ژنان و گۆشەگیری بەستووە. هەربژی ئامەد. ناتوانن لە سیاسەتی شەڕ ئەنجام بەدەست بهێنن. فشارەکان ناتوانن لەم رێگەیە پەشیمانمان بکەنەوە. گەلی ئامەد وانەیەکی باشی دایە ئەو کەسانە و لە ئێستادا ئەم ئیرادەیەیان ناسی. ئەگەر تاوەکو ئێستاش نەیانناسیوە، سەیرکەن ئەمە گەلە. ئامەد هیوای دیموکراسیە، ناوی سەرکەوتنە."

ف.ق