لە ئامەد تیرۆری پۆلیس: ماڵێکیان تێکوپێکدا و کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی تورک لە ناوچەی بسملی ئامەد، هەڵیانکوتایە سەر، ماڵی زۆزان دۆغرو ئەندامی هەدەپە. پۆلیسی تورک کە زۆزان دۆغرویان نەبینی، باوکیان بەدیل گرت.

بەپێی زانیاریەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی زۆزان دۆغرو.

راگەیەنرا، بەهۆی بڵاوکراوەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دۆغرو. بەهۆی ئەوەی زۆزان دۆغرو لەوێ نەبوو، ناسر دۆغروی باوکی دەستگیرکرا.

نازانرێت ناسر دۆغرو بۆچی دەستگیرکراوە.

دواتر پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی سەمرا دۆغروی خوشکی زۆزان دۆغرو لە گەڕەکی گازیلەری ناوچەی پەیاس. دوای تێکوپێکدانی ماڵەکە، روویشتن.

ف.ق