لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ڕژیمی ئێران دوو کۆڵبەر بریندرابوون
لە ئەنجامی هێرشێکی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، لە ناوچەی شنۆ و بانە ٢ بریندرابوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، لە ناوچەی شنۆ و بانە ٢ بریندرابوون.
بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ڕۆژی پێنجشەممە، چەکدارانی ڕژیمی ئێران لە سنووری شنۆ، تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێک بە ناوەی (فەرشاد خۆشمەرام) خەلکی شنۆ، بریندار بوە.
هەر بە گوێرەی هەواڵەكەی لە سنووری بانە، کۆڵبەرێکی تر بە ناوی (زاھیر خدرزادە) لەلایه چەکدارانی دەستەڵاتی ئێرانەوە، ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کراوە و بریندار بوە و بۆ چارەسەری پزشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین كراوە لە شاری بانە.
ک-ش