لەتیف فاتیح فەرەج: " ناتۆ دامەزراوەیەکی فاشیستە"

لەتیف فاتیح فەرەج نووسەر و چاودێری سیاسی دەلێت: " لە هەرێمی کوردستان هاوڵاتیان دەستگیردەکرێن لەسەر دەربڕینی بیروڕای ئازاد"

چاودێری سیاسی و نووسەر و رۆژنامەنووس و رۆشنبیری شاری کەرکوک لەتیف فاتیح فەرەج، لەبارەی سەڕەرای نەبوونی ڕێگە هاوڵاتیان بەلێشاو بەردەوامن لەکۆچ کردن، هیرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچە سنورییەکان و خراپی دۆخی کورد لە مەیدانی سیاسی لە کەرکوک)، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

هاوواتیان دەستگیردەکرێن لەسەر دەربڕینی بیروڕای ئازاد

سەبارەت بەهۆکاری بەردەوامبوونی لێشاوەکانی کۆچ لەباشوری کوردستان، لەتیف فاتیح فەرەج وتی: "هۆکار زۆرن بۆ ئەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناچار بە جێهێشتنی نیشتیمانی خۆیان بکرێن، هۆکارە سەرەکییەکانیش بریتین لە ستەم و نەبوونی دادپەروەری و ئازادی، هەروەها هاوڵاتیان دەستگیردەکرێن لەسەر دەربڕینی بیروڕای ئازاد و سووکایەتیان پێ دەکرێت، هەروەها نەبوونی ئیش و کار و خراپی گوزەرانی خەڵکی باشور وایکردووە بێ هیوایی دروست بێت و خەڵکی کۆچ بکەن."

لە باشوری کوردستان دەوڵەتی حزبی دروستکرا

هەروەها سەبارەت بە داهاتووی نیشتیمان و چاکبوونی دۆخی هاوڵاتیان ، لەتیف فاتیح فەرەج ئاماژەی بەوەدا، " لە سەرەتای نەوەتەکان لەبری دروستکردنی دەوڵەتی هاوڵاتی حکومەت هەستا بە دروستکردنی دەوڵەتی حزبی. ئەمەش هاوڵاتیانی بێ هیوا کرد لە داهاتوویەکی باشتر، بەهۆی نەبوونی دادپەروەری، جیاوازی چینایەتی،  بێکاری دروستبووە، گەنجانی خاوەن توانا داهاتوویان مسۆگەر نیە لەم وڵاتەدا. بۆیە لە هەموو دەرفەتێکدا بەلێشاو نیشتیمان بەجێدەهێلنن بەتایبەتی لەساڵی ٢٠١٥  و ئەم دوایانش سەڕەرای نەبوونی ڕێگە بەناچاری بەرەو وڵاتی بیلاروسیا کۆچ دەکەن. سیستەمێک نیە تا بەپی ئەو سیستەمە بتوانین داهاتوومان باشتر بکەین ، بۆیە خەڵکی ناچاکراوە پشت لە نیشتیمانی خۆی بکات و بەجیبهێلێت."

ناتۆ دامەزراوەیەکی فاشیستە

هەروەها دەربارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دژ بە کورد لە ناوچە سنورییەکان، ناوبراو وتی: "تورکیا دەوڵەتێکی ستەمکارە و داننانێت بە بوونی نەتەوە،زمان و کلتوری کوردی و هەروەها داننانێت بەبوونی جیاوازی لەنێوان تورکیادا، بێ دەنگی و بێ ڕەوشتی ناتۆ رۆڵ دەگێرێت لە کیمیابارانکردنی ناوچە سنورییەکان لەلایەن تورکیاوە، ناتۆ لەبری ئەوەی دامەزراوەیەک بێت بۆ یەکخستنی دەوڵەتەکان بۆ ئەوەی ئەخلاقی دیموکراسی هەبێت لەو دەوڵەتانە، بەڵام بە پێچەوانەوە ناتۆ دامەزراوەیەکە بۆ بڵاوکردنەوەی فاشیست و عەسکەرتاریەت و کوشتنی خەڵکی."

کەرکوک باجی ململانیەی سیاسی و قۆرخکاری حزبەکان دەدات

سەبارەت بە دۆخ و پێگەی کورد لە گۆڕەپانی سیاسی لە کەرکوک و قوربانیبوونی خەڵکەکە بەهۆی ململانێی سیاسیەوە، لەتیف فاتیح رایگەیاند، " بوونی پلان و پرۆژە و وتاری هاوبەش زۆر گرنگە بۆ کورد لە کەرکوک ، بەڵام بەداخەوە هێزە سیاسیەکانی کەرکوک ئەم یەکدەنگیەیان نییە، هەر هاوڵاتیەکی شارەکە دەزانیت کە چی بکرێت باشە بۆ بەرژەوەندی شارەکە بەڵام بەداخەوە بەهۆی ململانێی سیاسی و قۆرخکاری لەنیوان لایەنە کوردییەکانی کەرکوک ڕێگە بە یەکدەنگی کوردان لە شارەکە نادات."

ف.ق